وه‌زیری‌ كار: به‌دڵنیایی‌ پاكسازی‌ ده‌كه‌ین

 
وه‌زیری‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كات، دڵنیان كه‌سانێكی‌ زۆر ده‌یانه‌وێت له‌پاڵ خاوه‌ن پێداویستییه‌تایبه‌ته‌كان بژێویی‌ ژیانیان په‌یدابكه‌ن‌و ئاماری‌ مه‌ترسیدار ده‌خاته‌ڕوو.
(محه‌مه‌د هاودیانی‌) وه‌زیری‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ هه‌رێم ڕایگه‌یاند، له‌عێراق دانیشتوانه‌كه‌ی‌ به‌پێی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان زیاتر له‌ (30) ملیۆن ده‌خه‌مڵێندرێت، به‌ڵام ته‌نها (300) هه‌زار كه‌س وه‌ك خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت تۆماركراوه‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌ دانیشتوانه‌كه‌ی‌ كه‌متره‌ له‌شه‌ش ملیۆن كه‌س زیاتر له‌ (200) هه‌زار كه‌سیش وه‌ك خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت ناویان تۆماركراوه‌.
وتیشی‌:”بڕیارمانداوه‌ پاكسازی‌ له‌لیستی‌ خاوه‌ن پێداویستییه‌تایبه‌ته‌كان بكه‌ین‌و لیژنه‌ له‌هه‌موو ناوچه‌كانی‌ هه‌رێم دووباره‌ پشكنین بۆ خاوه‌ن پێداویستییه‌كان ده‌كه‌ن‌و ئه‌وانه‌ی‌ ڕێژه‌ی‌ كه‌مئه‌ندامیان كه‌متر بێت له‌ (65%) له‌موچه‌و ئیمتیازاته‌كان بێبه‌ش ده‌كرێن”.