هه‌رێم پشكی‌ ده‌بێت له‌و قه‌رزه‌ی‌ كه‌ به‌به‌غدا ده‌درێت

 
بڕیارده‌ری‌ لیژنه‌ی‌ ئاسایش‌و به‌رگری له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت”پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌و دوو ملیار دۆلاره‌ی‌ ئه‌مریكا ده‌یداته‌ به‌غدا، (200) ملیۆن دۆلاره‌”.
(شاخه‌وان عه‌بدوڵا) بڕیارده‌ری لیژنه‌ی ئاسایش‌وبه‌رگری له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاندوه‌، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا بڕیاریدا كه‌ بڕی‌ دوو ملیار دۆلار وه‌ك هاوكاری‌ بداته‌ عێراق، تاوه‌كو عێراق بتوانێت چه‌ك‌و ته‌قه‌مه‌نی بكڕێت، قیستی فڕۆكه‌كانی ئێف16ـیشی پێ بداته‌وه‌، له‌و قه‌رزه‌ش به‌شێكی‌ ده‌درێته‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و بڕه‌كه‌شی‌ (200) ملیۆن دۆلاره‌، كه‌ ڕاسته‌وخۆ ده‌درێته‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌.
ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا، ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی ده‌درێته‌ هێزی پێشمه‌رگه‌، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ پرۆتۆكۆڵه‌كه‌ی نێوان هه‌رێم‌و ئه‌مه‌ریكاوه‌ نییه‌.