وسینگەی بەگەڕخستن و كاری كانتۆنی عفریی رۆژئاوای كوردستان لەماوەی 6 مانگدا دەرفەتی كار بۆ 708 هاووڵاتی پەیدا دەكات.
لە كانتۆنی عفرینی رۆژئاوای كوردستان هەزار و 4 كەسی بێ كار بۆ پەیداكردنی هەلی كار سەردانی نوسینگەی خستنەسەركاری كانتۆنەكە دەكەن و لە ئەنجامی هەوڵی ئەو نوسینگەیەشدا كار بۆ 708 كەس لەوانە پەیدا دەكرێت .
بەرێوەبەری بەكارخستنی عفرین خەدیجە داد سەبارەت بە كارەكانیان دەڵێت: بەپێی چەند مەرجێك كار بۆ هاووڵاتیان پەیدا دەكرێت لەوانە تەمەنی لە 18زیاتر بێت، دەرفەتی زیاتریش بۆ بنەماڵەی شەهیدان و ئەو كەسانە دەبێت كە دەستیان كورتەو كێشەو گرفتیان هەیە.
نوسینگەی بەكارخستنی عفرین لە ئایاری 2014وە دامەزراوەو ئامانجی سەرەكی پەیداكردنی كارە بۆ هاووڵاتیانی كانتۆنەكە.