وەزیری كشتوكاڵی هەرێم، سەردانی هێرۆ برایم ئەحمەد دەكاتو تەئكید لە پەرەپێدانی كەرتی كشتوكاڵ دەكەنەوە.
عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵی هەرێم سەردانی (هێرۆ برایم ئەحمەد) ئەندامی مەكتەبی سیاسی (ی.ن.ك) ی كرد و باس لەو هەوڵانە كرا كە پێویستە بگیرێنە بەر بۆ بایەخدانی زیاتر بە كەرتی كشتوكاڵ.
دوای كۆبونەوەكەش وەزیری كشتوكاڵ رایگەیاند لە كۆبونەوەكەدا بەوردی باس لە ئاستەنگ و گرفتەكانی بەردەم كەرتی كشتوكاڵ كراوەو هەردوولا هاوڕابوون وەك سەرچاوەیەكی داهات گرنگی زیاتر بە كەرتەكە بدرێت،
وتیشی خاتوو هێرۆ برایم ئەحمەد پاڵپشتی و پشتیوانی خۆی بۆ بوژانەوەی كەرتی كشتوكاڵ لە هەرێم نیشانداوە.