لە کۆنەوە وتراوە تێکۆشانی بەردەوام گەیشتن بە ئامانجو سەرکەوتنی لەدوایە، لەپێناو گەشەی ئابووری و ڕەخساندنی هەلی کار لە سنوری پارێزگاکەی لەمێژە پارێزگاری سلێمانی تێدەکۆشێت بۆ بەڕەسمیو بەنێودەوڵەتی کردنی خاڵی سنوری سەیرانبەن کە لە کۆتایدا بە ئەنجام گەیشت.
پارێزگاری سنە بەگوتەی د.ئاسۆ فەریدون هاوکارێکی سەر ڕاست بوە بۆ گەیشتن بەم ئەنجامە، لەبەرە بەیانی ٢٠ی تەموز لەگەڵ وەفدێکی هاوڕێی لە سنەوە هاتۆتە سەیرانبەن تا بەشداری لە ڕیورەسمی بەڕسمی کردنەوەی خاڵی سنوری سەیرانبەن بکات.
د.ئاسۆ فەریدون لە وتارێکدا لەکاتی کردنەوە و بەنێودەوڵەتی کردنی مەرزی سەیرانبەن ڕایگەیاند: لێرەوە من زۆر سپاستی هەموو ئەوانە دەکەم کە هاوشێوەی ئێمە خەمخۆری ئێوە بوون بۆ کردنەوەی ئەم مەرزە لەمانگی دووەوە پاش یەک مانگ لەدەست بەکاربونم وەک پارێزگاری سلێمانی بەڵێنی کردنەوەی مەرزی سەیرانبەنم پێدانو بەڵێنەکەشم بەجێهێنا، ئیشائەڵا ئەم دەرفەتە ئەم دەروازەیە ئەم دەرگایەی کە کراوەتەوە بۆ پێنجوێن دەبێتە مایەی خێرو بەرەکەت بۆ خەڵکی ناوچەکە بۆ خەڵکی پێنجوینی خۆشەویست بۆ ناحیەی گەرمەک و هەموو پارێزگای سلێمانیو هەرێمی کوردستان.
پارێزگاری سنەش لە کاتی کردنەوە و بەنێودەوڵەتی کردنی مەرزی سەیرانبەن لە وتارێکدا رایگەیاند: من هەمیشە لەگەڵ ئەوە بووم کە خاڵی سنوری سەیرانبەن ببێتە مەرزێکی ڕەسمی تا لەو رێگایەوە پەیوەندی زیاتر لەگەڵ خەڵکی هەریمی کوردستانو سلێمانی دورست بکەین بەخۆشخاڵیەوە بەدرێژای ئەو دوو ساڵەی کە بەریز د.ئاسۆ پارێزگاری سلێمانی بووە هەوڵێکی زۆری داوە و چەندین جار سەردانی بەغدای کردوە کەخۆشبەختانە بڕیاری کردنەوەی ئەم مەرزەی وەرگرت، من وا ئەزانم بە هاوکاری منو دکتۆر ئاسۆ توانرا ئەم کردارە بە ئەنجام بگەیەنین.
بەرپرسانی ژووری بازرگانی سلێمانیش ڕایدەگەیەنن: گرنگی مەرزی سەیرانبەن بۆ هەرێمی کوردستان لەوەدایە کە دەتوانیت یەکێک لە هێڵەکانی کاری بازرگانی لەگەڵ بانە و سنە و ناوچەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان پەیوەست بکات کە دەبێتەهۆی ئەوەی جموجۆڵو ئاڵوگۆڕە بازرگانیەکان بەشێوەیەکی ئاسانتر و باشتر بکرێت لەبەر ئەوەی ئاوچەکە بۆ ئێمە نزیکترە تێچووی گواستنەوەی کەمتر دەبیت، وە دەستخۆشێش لە پاریزگاری سلێمانی دەکەن.
خاڵی سنوری سەیرانبەن کە دەبێتە دوەمین خاڵی سنوری نێودەوڵەتی لەسنوری پارێزگای سلێمانی بۆ خەڵکی ناوچەکەو بازرگانان بەگشتی جێگەی خۆشحاڵی بوو، هاوڵاتیانی سنورەکەش دەڵێن: کردنەوەی مەرزی سەیرانبەن نەک هەر بۆ سنورەکە بۆ هەموو هەرێمی کوردستان داهاتێکی باش و ئیسفادەیەکی باشی هەیە، پێش کردنەوەی ئەم مەرزە جموجۆڵی بازرگانی زۆر کەم بوو بەڵام لە داهاتوودا جموجۆڵە بازرگانیەکان زیاد دەکات دەست خۆشیش لە جەنابی پارێزگار دەکەین.
لەسەرو بەندی کردنەوەی هەر خاڵێکی سنوریدا لەنێوان دوو دەوڵەتدا گومان لەگەشەی ئابووری نیە کەدەبێتە هۆی زیادبونی داهات و رەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجانو زیاد بونی جموجۆڵە بازارگانیەکانو ئاڵوگۆر لەنێوانیاندا.