ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت بودجەی 2013ی عیراق چارەسەری كێشەی ئابووریو هەژاری لە وڵاتدا ناكات.
ئیبراهیم ركابی ئەندامی لیژنەی ئابووریو وەبەرهێنانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند: بەهۆی زۆری ئەو بودجەیەی بۆ موچەی فەرمانبەرانو وەزارەتەكانو پارێزگان تەرخان كراوە، بودجەی گشتی 2013ی عیراق تا ئاستێكی زۆر كەم كێشەی هەژاری چارەسەر دەكات، ئەوەش مانای ئەوەیە كە كێشەی هەژاری لەوڵاتدا وەك خۆی دەمێنێتەوە، هاوكات گرنگیش بەچارەسەركردنی كێشە ئابوورییەكان نەدراوە.
ركابی ئاماژەی بۆ ئەوە كرد: یەكێكی تر لەو بواری كە لەبودجەی 2013دا فرامۆشكراوە، بواری وەبەرهێنانە كە پایەیەكی سەرەكی بەهێزكردنی ئابووری عیراقە، وتیشی: پێویست بوو حكومەت لەبودجەی ساڵی نوێدا گرنگی تەواوی بەچارەسەركردنی كێشەی هەژاریو ئەو كێشە ئابووریانە بدایە كە وڵات بەدەستییەوە دەناڵێنێت، بۆ ئەم مەبەستەش دەبوو حكومەتی عیراق بودجەی تایبەتی تەرخان بكرادایە.
عیراق…بودجەی 2013 كێشەی هەژاری چارەسەر ناكات