نه‌خۆشخانه‌ی منداڵبون‌و (توب عه‌دلی) له‌شاری
سلێمانیدا به‌قه‌ده‌رێك بونه‌ته هاوسێ، به‌ڵام وه‌ك د. به‌رزان پزیشكی پسپۆڕی دادوه‌ری
باسی ده‌كات، بڕیاره به‌پلانێك له‌یه‌ك جیاببنه‌وه. “به‌بێ پلان كه‌وتوینه‌ته
ته‌نیشت یه‌ك، به‌ڵام به‌نیازین به‌پلانێك له‌یه‌كتری جیابینه‌وه”.
دیمه‌نه‌كانی ئه‌وێ، له‌وێنه‌یه‌كی بچوككراوه‌ی
ژیان ده‌چێت، وه‌ك ده‌وترێ گه‌رچی مهرگو ژیانه، رۆژانه به‌شێك لهدیوێكدا بۆ
ژیان دادهبهزنو له دیوه‌كه‌ی تریشدا كه‌سانێك به‌بێ ویستی خۆیان ژیانێك به‌جێ
ده‌هێڵن‌و به‌رووی دنیایه‌كی دی به‌ڕێ ده‌خرێن.
جیاوازی‌و لێكچونه‌كانی ئه‌و دوو هاوسێیه،
گه‌لێكن، به‌ڵام مرۆ په‌ی به‌هه‌ندێكیان ده‌بات، ئه‌وانه‌ی روو ده‌كه‌نه نه‌خۆشخانه‌ی
منداڵبون، كه دیوی ژیانه، بۆ هێنانه ژیانی كۆرپه‌یه‌ك ده‌چنه ئه‌وێ، زۆربه‌ی
كات ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه له‌په‌نجه‌كانی یه‌ك ده‌ست تێپه‌ڕناكات‌و به‌ته‌نها ئۆتۆمبیلێك
ده‌گه‌نه ئه‌وێ، یه‌كێكه له‌وانه ژانی منداڵبون تا لێواری مه‌رگی بردوه‌و ئه‌وانی
تریش هه‌م نیگه‌رانن‌و هه‌م دڵخۆش، چونكه له گه‌راجه‌كه‌ی ژیاندا چاوه‌ڕێی دابه‌زینی
به‌نی ئادهمێكی نوێن، كه تا ئه‌و كاته‌ش روخساریان نه‌بینیوه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی
روو له‌دیوی مه‌رگ، (توب عه‌دلی) ده‌كه‌ن، زۆره‌به‌ی كات به ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبیلی
زۆر‌و قه‌ره‌باڵغییه‌كی بێشوماره‌وه ده‌چنه ئه‌وێ، ئه‌وان هه‌موو غهمبارنو چاوه‌ڕێی
لاشه‌یه‌كی ساردی بێ رۆح ده‌كه‌ن، تا به‌زویی بۆ ماڵی ئه‌به‌دی خۆی بهرنو
ئه‌سپه‌رده‌ی خاكی بكه‌ن.
له‌نه‌خۆشخانه‌ی منداڵبون، ته‌نها ئافره‌تان
بۆیان هه‌یه بچنه ژوره‌وه‌و پیاوان قه‌ده‌غه‌ن، به‌ڵام له توب عه‌دلی به‌پێچه‌وانه‌وه
پیاوان رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بینن له به‌ڕێكردنی كاره‌كاندا. له‌نه‌خۆشخانه‌ی منداڵبون
گریان‌و هاواری زۆری دایك‌و كۆرپه‌كان ده‌بیسترێ، به‌ڵام دواجار به دڵخۆشی‌و پێكه‌نین
كۆتایی دێت، به‌ڵام له‌ودیو دیواره‌كه‌ی تره‌وه گریان‌و هاواره‌كان به‌سانایی كۆتاییان
نایه‌و ناسۆره‌كان مه‌ودایان درێژتره.
له دیوی ژیاندا باجی (خزمه‌تگوزار) زۆره‌و
بۆ هه‌ر گواستنه‌وه‌یه‌ك به‌عاره‌بانه زۆرینه‌یان به‌ناوی شیرینییه‌وه پێنج هه‌زاردیناریان
ده‌وێت، به‌ڵام له دیوه‌كه‌ی تردا باجی كهمو نه‌ك داوای شیرینی ناكه‌ن، به‌ڵكو
هه‌میشه نزای ئه‌وه ده‌كه‌ن له به‌ڕێكردنی مردویهكدا به سه‌لامه‌تی رزگاریان
بێت، له هه‌ردو دیودا پزیشك‌و كارمه‌نده‌كان به دڵسۆزی كاری خۆیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام
له‌دیوی ژیاندا هه‌ندێ لهپزیشكو كارمه‌نده‌كان توڕهترن، وه‌ك هه‌ندێك له‌دایكان
ده‌گێڕنه‌وه توڕهبونهكان تاسنوری قسه‌ی نه‌شیاویش ده‌ڕوا، له‌دیوی ژیاندا بۆ
هاتنی كۆرپه‌یه‌ك ده‌رزی ژان بۆ دایكان ده‌كرێ، وه‌ك له‌وێ باوه ده‌وترێ (عه‌زیزی
وه‌یسی-یت بۆ ده‌خه‌ینه سه‌ر) تادایكان به جۆشتر جه‌سته‌یان بجوڵێو كۆرپه به‌ئاسانتر
بێته ژیانه‌وه، به‌ڵام له دیوی مه‌رگدا، جه‌سته بێ جوڵه‌و سارد‌و سڕه‌و له
كه‌شێكی بێ دهنگو خه‌ماویدا توێكاری بۆ جه‌سته‌كه ده‌كرێ. له دیوی ژیاندا
پۆلیسی به‌رده‌رگا بازاڕیان گه‌رمه‌و هه‌میشه تكاو رجای چونه ژوره‌وه‌یان بۆ
پێنج خولهك لێده‌كرێت، به‌ڵام له‌دیوی مه‌رگدا چونه ژوره‌وه ئاسان‌و تكاو رجا
گه‌ره‌ك نییه.
زۆرجار ده‌وترێ، كه‌سانی چاوه‌ڕوانی به‌رده‌رگای
وێستگه‌ی ژیان هه‌میشه دڵخۆشن‌و كه‌سانی به‌رده‌رگای وێستگه‌ی مه‌رگیش هه‌میشه
غه‌مبار، به‌ڵام به‌وته‌ی د. به‌رزان محمه‌د عه‌لی پزیشكی پسپۆڕی دادوه‌ری، له‌په‌یمانگای
پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی (توب عه‌دلی) مه‌رج نییه هه‌موو جارێك كه‌سه‌كانی دیوی
ژیان (نه‌خۆشخانه‌ی منداڵبون) دڵخۆش بن‌و كه‌سه‌كانی دیوی مه‌رگیش (توب عه‌دلی)
غه‌مبار، به‌ڵكو وه‌ك ئه‌و رونیده‌كاته‌وه، هه‌ندێ جار پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه
“كه‌سێك كه7 كچی هه‌یه هه‌شته‌میشی هه‌ر كچ ده‌بێت، بێگومان دڵخۆش نییه،
كه‌سێكیش كه ئازیزێكی مردوه، به‌ڵام سهروهتو سامانێكی زۆری بۆ جێهێشتوه، به‌دڵنیاییه‌وه
به‌و جۆره غه‌مبار نابێت، نمونه‌ی هه‌ردو جۆره‌كه‌ش بونی هه‌یه”.
كاره‌كانی په‌یمانگای پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی
(توب عه‌دلی) وه‌ك ئه‌و پزیشكه ئاماژه‌ی پێده‌كات، ته‌نها لهتوێكاری ته‌رمدا كورت
نابێته‌وه، به‌ڵكو له‌وه فروانتره، وه‌ك پشكنینی په‌رده‌ی كچێنیو دیاریكردنی
تهمهنو هتد…، د. به‌رزان ده‌ڵێت “له ساڵی رابرودا له كۆی 11870 حاڵه‌ت
كه بینیومانه، ته‌نها 870 حاڵه‌تی توێكاری ته‌رم بوو، ئه‌وانی تری كاری ههمهجۆر
بون”.
ئه‌و پزیشكه كه ده ساڵێك ده‌بێت له‌و په‌یمانگایه
كار ده‌كات، ئه‌وه‌ش ده‌خاته روو كه راهاتن له‌گه‌ڵ ئه‌و كارانه‌ی ئه‌وان سانا نییه،
هه‌ربۆیه تائێستا چه‌ند پزیشكێك به‌هۆی رانههاتنیانهوه ئه‌و پهیمانگایهیان جێهێشتوه‌و
چونه‌ته شوێنی تر بۆ كاركردن.
به‌رێوه‌به‌ری كارگێڕیی نه‌خۆشخانه‌ی منداڵبونیش
مه‌هدی حه‌مه ساڵح ئاماژه به‌وه ده‌كات
كه به‌بێ پلانێكی پێشوه‌خت له‌گه‌ڵ توب عه‌دلی بونه‌ته هاوسێو ئه‌و رونیده‌كاته‌وه،
كه پێشتر شوێنه‌كه‌ی ئه‌وان نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن بوو، له‌ساڵی 1989 بۆته نه‌خۆشخانه‌ی
منداڵبون، ئه‌و كه له‌سه‌ره‌تای دروستبونی نه‌خۆشخانه‌كه‌وه له‌وێ كار ده‌كات،
ئه‌وه‌ش ده‌خاته روو كه كاره‌كانیان ته‌نها له له‌دایكبونی كۆرپه‌دا كورت نه‌بۆته‌وه،
به‌ڵكو وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێت “نه‌خۆشخانه‌كه چاره‌سه‌ری زۆر نه‌خۆشی تری ژنانی
تێدا ده‌كرێت”.
هه‌رچۆنێك بێت، ئه‌م دوو دیوه‌ی مهرگو ژیانه،
نزیكه‌ی 23 ساڵه هاوسێن، به‌ڵام پلان هه‌یه بۆ جیابونه‌وه‌یان، بڕیاره توب عه‌دلی
بچێته ناوچه‌ی قڕگه‌و نه‌خۆشخانه‌ی منداڵبونیش بۆ ناو نه‌خۆشخانه‌ی 400 قهڵهوێرهیی.
سەرچاوە رۆژنامەی ئاوێنە