به‌هۆی به‌رزبوونی پله‌كانی گه‌رما، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه‌ی وه‌ك پشوی فه‌رمی ڕاگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی په‌یامێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم كه ماڵپه‌ڕی فه‌رمی ئه‌نجومه‌ندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی به‌رزبوونی پله‌كانی گه‌رما له‌شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ئاگاداری هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، سبه‌ی پێنجشه‌مه (2016/7/21) له‌سه‌رجه‌م دام‌و ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته پشووی فه‌رمی.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی‌و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم، سبه‌ینێ پله‌كانی گه‌رمای هه‌رێم به‌رزترده‌بنه‌وه له‌هه‌ندێك ناوچه‌ی هه‌رێم ده‌گاته (50) پله‌ی سه‌دی.