گرفتێكی سلێمانی چاره‌سه‌ر ده‌كرێت

 
كاره‌بای سلێمانی ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ئاگر له‌وێستگه‌ی‌ گۆڕینی كاره‌بای هوانه‌ له‌سلێمانی كه‌وته‌وه‌‌و چه‌ند گه‌ڕه‌كێك بێ كاره‌با بوون، له‌ئێستادا پێدانی كاره‌با به‌و گه‌ڕه‌كانه‌ ئاسایی بوه‌ته‌وه‌.
 
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی ڕایگەیاند: دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ (19/7/2016) ئاگرێك له‌وێستگه‌ی گۆڕینی كاره‌بای هوانه‌ له‌سلێمانی كه‌وته‌وه‌و به‌و هۆیه‌وه‌ چه‌ند گه‌ڕه‌كێك له‌شاری سلێمانی بێ كاره‌با بوون، له‌ئێستادا پێدانی كاره‌با به‌و گه‌ڕه‌كانه‌ ئاسایی بووه‌ته‌وه‌.
ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، وێستگه‌ی گۆڕینی كاره‌بای (132/33/11) باشور، یه‌كێكه‌ له‌وێستگه‌ گه‌وره‌كانی تۆری گواستنه‌وه‌ی كاره‌با له‌سنوری پارێزگای سلێمانی، كه‌ پێنج لاینی (132) كه‌ی ڤی‌و (10) لاینی (33) كه‌ی ڤی هه‌یه‌‌و (18) فیده‌ری (11) كه‌ی ڤی لێوه‌ ده‌ره‌چێت.