شاندێکی بازرگانی سلێمانی لەگەڵ ژوری بازرگانی وڵاتی پۆڵندا کۆبونەوە

بازرگانانی سلێمانی لەگەڵ ژووری بازرگانی پٶڵندا کۆدەبنەوەو باس لە پەیوەندیە بازرگانیەکان و بەرزی لەکوالێتی مادەکان دەکرێت.
 
شاندێکی بازرگانی و پیشەسازی شاری سلێمانی کەپێک هاتون لەکۆمەڵێک بازرگان، بەچاودێری ژووری بازرگانی سلێمانی سەردانی ووڵاتی پۆڵندا یانکرد، سەردانەکە بەمەبەستی پتەوکردنی پەیوەندیە بازرگانیەکانیان لەگەڵ ئەو وڵاتە، شاندە بازرگانیەکە ڕایدەگەیەنن توانیویانە دەستکەوتی باش بەدەست بهێنن.
 
توانا نوری یەکێک لە ئەندامانی شاندە بازرگانیەکەی شاری سلێمانی لە وڵاتی پۆڵندا بە سایتی ژوری بازرگانی سلێمانی ڕاگەیاند: لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی ژوری بازرگانی پۆڵندا کۆبوینەوە گفتوگۆمانکرد لەسەر چەند تەوەرێکی گرنگ بەتایبەت بازرگانیکردن لەنێوان پۆڵندا و سلێمانی.
 
ڕاشیگەیاند: لەکۆبونەوەکەدا ئەندامانی ژوری بازرگانی پۆڵندا خۆشحاڵی خۆیان دەربڕیوە بەم سەردانە پێیان ڕاگەیاندین کەدروستکردنی ئەم جۆرە پەیوەندیانە ڕۆڵی گەورەی دەبێت لەگەورەکردنی کاری ئاڵوگۆڕە بازرگانیەکان.
 
توانا ئەوش ڕادەگەیەنێت لەو کۆبونەوەیەدا توانیومانە شێوازی کوالێتی مادەی خراپ و باش بناسێندرێت وەک پلاستیک و تەختە و شیر و کەلوپەلی ئۆتۆمبێل و مادەی خۆراکی گۆشت و نان و پەنیرو چەندیک کەلوپەلی دیکە.
 
لای خۆشیەوە ئەندیبۆ سەرۆکی ژووری بازرگانی پۆڵندا خۆشحاڵی خۆی دەربڕیوە بەو شاندە بازرگانیەی سلێمانی، ڕایگەیاند بەردەوام دەبن لە بەهێزکردنی کاری بازرگانی لەنێوان هەردولادا تابتواندرێت پەیوەندیە بازرگانی و ئابوریەکان نێوانی هەردولا توندوتٶڵ بکات.