ژوری بازرگانی سلێمانی لەگەڵ بازرگانان کۆبۆوە

بۆ لەنزیکەوە
ئاگاداربون لەسەر شێوازی دروستکردنی گەنجینەکانی شاری سلێمانی و ماوەی دەستپێکردنی
کۆبونەوەیەکی فراوان لەنێوان ژمارەیەکی بەرچاو لەبازرگانانی شاری سلیمانی و
سەرپەرشتیاری لیژنەی گەنجینەکانی سلێمانی ئەنجامدرا.

لەو کۆبونەوەیەدا كه‌سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و سه‌فیری یابانی  تیایدا به‌شداربون و ئه‌ندامانی ژوری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی ئاماده‌ی کۆبونه‌وه‌که‌بون سیروان محه‌مه‌د که‌ سەرپەرشتی لیژنەی کاری گەنجینەکان دەکه‌ن بە بازرگانانیان ڕاگەیاند: دروستکردنی کۆمه‌ڵگای
گه‌نجینه‌کان له‌سه‌ر ڕوبه‌ری ٥٦٠ دۆنمه‌ که‌ ده‌که‌وێته‌ سه‌ر ڕێگای سلێمانی عه‌ربه‌ت له‌نزیک عه‌لوه‌ی سلێمانی.

له‌باره‌ی ڕوبه‌ری کۆگاکانه‌وه‌ ڕایانگەیاند: کۆگاکان نزیکه‌ی ٨٠٠ دانه‌یه‌ به‌
ڕوبه‌ری جیاواز که‌ کۆگای تێدایه‌ ٢٠٠ م هه‌یه‌ ٤٠٠ م هه‌یه‌ ٦٠٠ م هه‌یه‌ ٨٠٠ م، وه‌
له‌ناو کۆمه‌ڵگاکه‌دا کۆمه‌ڵێک خزمه‌تگوزاری تێدایه‌ به‌ شێوه‌ی بنکه‌ی ته‌ندروستی
و پۆلیس و به‌رگری شارستانی و ئاو ئاوه‌ڕۆ وێستگه‌ی کاره‌با مزگه‌وت و بانک و ڕێستۆرانت
و چێشتخانه‌و پارکی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێلی گه‌وره‌و بچوک وه‌ڕێژه‌ی سه‌وزای تێدایه‌ که‌بستانداردی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژینگه‌ دیاری کراوه‌.

له‌باره‌ی قۆناغی پرۆژه‌که‌وه‌ جێگری دوه‌می سه‌رۆکی ژوری بازرگانی ئه‌ڵێت:
له‌ئێستادا قۆناغی نه‌خشه‌و ماسته‌ر پلانی ته‌واو بوه‌و وەکۆبونەوەمان له‌گه‌ڵ بازرگانه‌کانی
سلێمانی بۆ ئەو مەبەستە‌ ئه‌نجام دا تا گوێمان له‌ڕاو بۆچونه‌کانیان بێت چونکه‌ گه‌نجینه‌کان
به‌دیزاینی ژوری بازرگانی دروستده‌کرێت وه‌ تا ئێستا زیاتر له‌ ٢ هه‌زار فۆڕم بۆ گه‌نجینه‌کان
پڕکراوه‌ته‌وه.

له‌باره‌ی ده‌ستێوه‌ردان و واسته‌کردن لیژنه‌که‌ ڕایانگه‌یاند: به‌هیچ شێوه‌یه‌ک
واسته‌ی تێدا نابێت ئێمه‌ هیچ شتێکی شاراوه‌مان نییه‌ کۆبونه‌وه‌ مان بۆیە له‌گه‌ڵ
بازرگانان ئەنجامدا بۆئەوەی بزانن‌ ئێمه‌ زه‌وی ناده‌ین به‌بازرگان تا ئاڵوگۆڕی پێوه‌بکات
یان بیفرۆشێت ئێمه‌ کۆگایان دەدە‌ینێ به‌ هه‌موو پێداویستیه‌که‌وه‌ له‌به‌رامبه‌ریشدا
بازرگان پاره‌ی لێ وه‌رده‌گیرێت”

لای خۆشیانەوە بازرگانان بەم هەنگاوەی ژووری بازرگانی دڵخۆشبون و داواینکرد
کە پەلا بکرێت لەدروستکردنی ئەو کۆگایانەو یارمەتی بازرگانان بدەن تا زۆر بەنرخێکی
گران نەوەستێتەوە لەسەریان.

 

له‌کۆتایدا سه‌فیری یابانی ده‌ستخۆشی له‌ژوری بازرگانی کرد و دڵخۆشی ده‌ربڕی که‌وا به‌وشێوه‌یه‌ ژووری بازرگانی کار ده‌کات بۆ بازرگانان و هه‌وڵی به‌رو پێشبردن و به‌ مۆدێلکردنی کاری بازرگانی ده‌دات له‌شاری سلێمانی.