باڵوێزی ژاپۆن سەردانی ژوری بازرگانی دەکات‌و کونسولگه‌ری دەکەنەوە

بۆ لەنزیکەوە
ئاگاداربون لەڕەوشی بازرگانی و پەیوەندیە بازرگانیەکان لەنێوان شاری سلێمانی و
ولاتەکەیدا باڵوێزی نوێی ژاپۆن لە بەغداد سەردانی ژوری بازرگانی و پیشاسازی
سلێمانی کرد.

سیروان محەمەد
سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و نەوزاد غەفور جێگری دووەمی سەرۆکی
ژووری بازرگانی و عوسمان فەتاح و حەمید عبدوڵا ئەندامانی ژووری بازرگانی لەگەڵ باڵوێزی ژاپۆن لە عێراق کۆبونەوە.

لەکۆبونەوەکەدا (سیوم یۆ ئی وای) باڵوێزی ژاپۆن لە عێراق ڕایگەیاند: ئەمە بۆ دوەم جارمە دێمە سلێمانی
کەما
وەی هەشت مانگە دەست بەکاربوم لە بەغداد وەک سەفیری یابان بۆیە دەمەوێت کاری
زیاتری بازرگانی و بەرەو پێشچونی پەیوەندیەکان لەگەڵ کوردستان بەتایبەت سلێمانیدا
بکەین.

لای خۆشیەوە
سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند: پێویستە وڵاتی ژاپۆن لەهەرێمی کوردستاندا دەست بکات بەکارکردن چونکە کوردستان ناوچەیەکی
پارێزراوە و ئاسایش تیایدا بەرقەرارە وە پێویستە هانی کەرتی بازرگانی و گەشتوگوزار
بدەن ڕو لەم ناوچە ئارامەی عێراق بکەن و ترستیان نەبێت.

وتیشی”
پێویستە لەکەرتی کشتوکاڵدا ڕۆڵی گەورە بگێرن وەک وڵاتی یابان بۆ ئەوەی بوژاندنەوی
گەورە لەو کەرتەدا بکرێت لەبەر ئەوەی هەرێمی کردستان و بەتایبەت خاكی سلێمانی
ڕەخساوە بۆ کشتوکاڵ و بەر هەم هێنانی خۆراکە کشتوکاڵیەکان.

سەرۆکی ژوری
بازرگانی داوای لە باڵوێزی ژاپۆن کرد هەوڵ بۆ ئەوە بدات وەکیلی کۆمپانیا گەورەکان
بهێننە سلێمانی و هانیان بدەن لێرە کاربکەن بۆ ئەوەی کاری بازرگانی نێوان هەردولا
گەشەی زیاتر بەخۆیەوە بدینێت.

لەکۆتای
کۆبونەوەکەدا باڵوێزی ژاپۆن لە عێراق دڵخۆشی خۆی دەربڕی بەوەی کە ئەو پەرۆشیە هەیە
بۆ کارکردن لەگەڵ وڵاتی یابان دا وە ڕایانگەیاند کە لەسەرەتای ساڵی 2017 وە
قنسوڵ خانەی وڵاتەکەیان لە هەولێر دەکەنەوە.