عەلی یوسف شوكری وەزیری پلاندانانی عیراق رایگەیاند: توانایی داراییمان هەیە بۆ دابەشكردنی زیادەی لەسەدا 25 داهاتی نەوت بەسەر هاوڵاتیاندا و ئەمەش بەپێی یاسایەك كەلە بودجەی ساڵی 2012.
وەزیری پلاندانانی عیراق ئەوەیشی ئاشكرا كرد كەوەزارەتەكەیان هەموو كارەكانی سەبارەت بە دابەشكردنی زیادەی نەوت تەواو كردووە لە ئێستاشدا چاوەڕێی بڕیاری پەرلەمان دەكەن لەوبارەیەوە. ووتیشی: لە پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2013 هیچ بڕگەیەكی تێدانیە سەبارەت بەدابەشكردنی زیادەی داهاتی نەوت، هەربۆیە داویان لە ئەنجومەنی نوێنەران كردووە كە پێداچوونەوە بكات لە پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی ئایندە سەبارەت بەچۆنێتی دابەشكردنی زیادەی داهاتی نەوت.