سیستمی موه‌لیده‌كانی سلێمانی ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ هه‌ولێر

 
پارێزگای‌ هه‌ولێر خوازیاره‌ سود له‌ئه‌زمونی‌ كاركردنی‌ موه‌لیده‌ ئه‌هلیه‌كانی‌ شاری‌ سلێمانی‌ وه‌ربگرێت، كه‌ له‌ئێستادا كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌ی موه‌لیده‌ له‌پێشه‌كیه‌وه‌ گۆڕاوه‌ بۆ كۆتایی مانگ، له‌گه‌ڵ دانانی پێوه‌ری كاركردن بۆیان، كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ زانستی‌‌و گونجاو تێیدا هیچكام له‌هاوڵاتیان‌و خاوه‌ن موه‌لیده‌كان زه‌ره‌رمه‌ند نابن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كاره‌بای‌ سلێمانی‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردوه‌، له‌مانگی نیسانی ئه‌مساڵدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وه‌رشه‌ی ناوه‌ندی كه‌ سه‌رپه‌رشتی دانان‌و كاركردنی موه‌لیده‌ ئه‌هلیه‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی ده‌كات، ده‌ستیكرد به‌دانانی پێوه‌ری تایبه‌ت به‌موه‌لیده‌ی گه‌ڕه‌كه‌كان، كه‌ كاته‌كانی كاركردنی موه‌لیده‌ ئه‌ژمار ده‌كات، هه‌روه‌ها له‌هه‌مان مانگه‌وه‌ وه‌رگرتنی پاره‌ی موه‌لیده‌ خرایه‌ كۆتایی مانگ، بۆیه‌ له‌ئێستادا هه‌ولێریش خوازیاره‌ په‌یڕه‌وی‌ ئه‌و سیستمه‌ بكات.
 ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، له‌ئێستادا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كاره‌بای‌ هه‌ولێرو لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری موه‌لیده‌ ئه‌هلیه‌كانی‌ ئه‌و پارێزگایه‌، خوازیارن سود له‌ئه‌زمونی‌ كاركردنی‌ موه‌لیده‌ ئه‌هلیه‌كانی‌ شاری‌ سلێمانی‌ وه‌ربگرن‌و كار به‌هه‌مان سیسته‌م بكه‌ن.
له‌سنوری پارێزی سلێمانی نزیكه‌ی (900) موه‌لیده‌ی ئه‌هلی هه‌یه‌، كه‌ له‌كاتی بڕانی كاره‌بای نیشتمانی كاره‌با به‌هاوڵاتیان ده‌ده‌ن.