به‌رهه‌مهێنانی‌ كاره‌بای‌ عێراق گه‌یشته‌ ئاستێكی‌ پێوانیی


وه‌زاره‌تی‌ كاره‌بای‌ عێراق ئاشكرایكرد: ئاستی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ كاره‌با گه‌یشتۆته‌ (14) هه‌زار میگاوات.
 
به‌گوێره‌ی‌ به‌یاننامه‌یه‌كی‌ (موسعه‌ب موده‌رس) وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ كاره‌بای‌ عێراق، له‌ئێستادا ئاستی‌ كاره‌بای‌ نیشتمانی‌ عێراق گه‌یشتۆته‌ (14) هه‌زار‌و (100) میگاوات، ئه‌م ئاسته‌ی‌ به‌رهه‌مێنانی‌ كاره‌باش له‌عێراقدا پێوانه‌ییه‌.
 
له‌به‌یاننامه‌كه‌ی‌ وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ كاره‌بای‌ عێراقدا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، به‌ته‌نها شاری‌ به‌غدای‌ پایته‌خت له‌وه‌رزی‌ هاویندا كە په‌له‌كانی‌ گه‌رما ده‌گه‌نه‌ (45) پله‌ی‌ سه‌دی‌ پێویستی‌ به‌(سێ‌) هه‌زار‌و (900) میگاواته‌.