خشڵو زێر یەکێکە لەو جوانکاریانەی کەژنان بۆ ڕازاندنەوە خۆیان بەکاریدەهێنن بازاڕی ئاڵتونیش بەدەر نیە لە کارتێکردنی هەڵکشانو داشکانی نرخەکەی، ئابووریناسێکیش پێوایە هەرچەندە نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانیەکان بەرزبێتەوە ئاوا ئاڵتونیش بەهەمان شێوە نرخەکەی بەرزدەبێتەوە.
شیلان بیابانی ئابووریناس دەڵێت:نرخی ئاڵتون زۆرجار کە لەڕووی ئابوریەوە لێکدەدرێتەوە بەرامبەرە بە نرخی نەوت ” لەبەرئەوەی کاتێک نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە کاریگەری ئەبیت لەسەر داهاتی تاکەکانی کۆمەڵگا وادەکات کەسەکانی کۆمەڵگا داهاتیان بەرزبێتەوە کاتێکیش بژێوی ژیانی خەڵک ڕووی لەباشی کرد و داهاتی زۆر بوو جگە لە پێداویستیە سەرەکیەکانی ژیان ڕوو لە کەمالیات دەکەن یەکێک لەو کەمالیاتەنەش ئاڵتونە، کەواتە هەرکاتێک داهاتی تاک زیادی کرد زیاتر بەرەو بازاڕەکانی ئاڵتون دەچن و خواست لەسەر ئاڵتونیش زیاد دەکات”.
زەڕەنگەرێکیش رایگەیاند: بههۆی كودهتاكهی توركیاوه ماوهی شهو و رۆژێك هاوردنی زێڕ له توركیاوه بۆ ههرێمی كوردستان راگیراوه، ئهوهش كاریگهری نهبووه لهسهر نرخی زێڕ، بهڵام گرفتی بۆ بازرگانان دروستكردووه وتیشی ههرێمی كوردستان زێڕ و خشڵی ئاماده له توركیا و ئیماراتهوه هاورده دهكات، بهشێكی زۆری ئهو زیڕهش رهوانهی پارێزگاكانی دیكهی عێراق دهكرێت.
بەوتەی زەڕەنگەرانیش بازاڕی ئاڵتون لە ئێستادا زۆر کزبووە لەبەر قەیرانی دارایی کەسەرتاسەری کوردستانی گرتۆتەوەو پارە نیە لەبازاڕدا،” داواکەوتنی موچە لەوادەی خۆی بەسەر چینی فەرمانبەراندا پێدانی نیوموچە و جەنگی سەپێنراوی داعشو بەرزبونەوەی ڕێژەی بێکاری لە هەرێمو بێ ئومێد بوونی کوڕانو کچان لە جێبەجێکردنی پرۆسەی هاوسەرگیری، ئەمانە کۆمەڵە هۆکارێکن کە لەئێستادا ڕووبەڕوی کۆمەڵگای کوردەواری بونەتەوە”، بەجۆرێک هەروەکو یەکێک لە زەرەنگەرەان ئاماژەی پێدەدات خەڵک لەئێستادا لە جیاتی کڕینی زێر بەپێچەوانەوە بۆ پێداویستی ژیانی رۆژانەی خۆیان بەشێک لەزێرو خشڵەکانیان دەفرۆشن.
ئەو زەڕەنگەرە وتیشی: لەماوەی ڕابردوودا بەهۆی دەرچونی بەریتانی لە یەکێتی ئەروپا نرخی زێر بەرێژەیەکی زۆر بەرزبووە بۆ ماوەیەکی زۆر کورت،لەئێستادا ئەو کەسانی دێنە بازاڕ زیاتر بۆ فرۆشتنی ئاڵتونەکانیان دێن نەک بۆ کرێنی ئاڵتون لەبەر قەیرانی دارایی.
قەیرانەکانی سیاسیو ئابووریو کۆمەڵایەتی بوونەتە دێوەزمەیەک خەونە پەمەیەکانی کۆمەڵگاکەمان بەتایبەتی جینی گەنجانی کەمکردۆتەوە، ماڵێک بۆ ئاسودەیی تاکە خەونی گەنجانە کەچاوەرێن بێتەدی.