محەمەد عەبدوڵا موبارەك وەزیری راگەیاندنی كوەیت ئاشكرایكرد: پەیوەندییەكانی نێوان عیراق كوەیت گەشەسەندنی گەورەی بە خۆوە بینیوە بەنیازیشن رێكەوتنێكی ستراتیژی هاوبەش ئیمزابكەن.
هەر لەوبارەیەشەوە وەزیری راگەیاندنی كوەیت باسی لەوە كرد بڕیارە لەماوەی چەند رۆژی داهاتوودا جابر مبارەك حەمەد سەرۆك وەزیرانی كوەیت سەردانی بەغدا بكات. ئەمەش پاش ئەوە دێت كە ئەمیری كوەیت بریاڕیدا سكاڵا یاساییەكانی سەر هێڵی ئاسمانی عیراق رابگرێت و رێكبكەون سەبارەت بە قەرزەكانی نێوان هەردوو وڵات. جێی ئاماژەیە، ساڵی رابردوو لیژنەیەكی هاوبەشی وەزارەتەكانی كوەیت و عیراق پرۆتۆكۆڵێكیان ئیمزاكردو و چاوەڕوان دەكرێت لە سەر دانەكەی سەرۆك وەزیرانی كوەیت بۆ بەغدا چەندین پرۆتۆكۆڵی ترئیمزابكرێت.