هه‌وڵی‌ كۆده‌تاكه‌ نرخی‌ لیره‌ی‌ توركی‌ له‌بازاڕه‌كانی هه‌رێم دابه‌زاند

 
هه‌وڵی‌ ئه‌نجامدانی‌ كۆده‌تا له‌توركیا، نرخی‌ دراوی‌ ئه‌و وڵاته‌ی‌ له‌بازاڕی‌ ئڵوگۆڕی‌ دراودا دابه‌زاند.
رۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌ 100 لیره‌ی‌ توركی‌ به‌ 44 هه‌زار‌و 500 دینار بوو، هاوكات 100 دۆلار به‌رامبه‌ر 289 لیره‌ی‌ توركی‌ بوو.
ئه‌مرۆ، نرخی‌ 100 لیره‌ی‌ توركی‌ به‌رامبه‌ر 42 هه‌زار‌و 500 دیناره‌‌و 100 دۆلاریش به‌رامبه‌ر 300 لیره‌یه‌، له‌كاتی‌ كردنه‌وه‌ی‌ بازاڕی‌ ئاڵوگۆڕی‌ دراو له‌شاری‌ سلێمانی‌.
دوێنێ‌ هه‌ینی‌، سوپای‌ توركیا، رایگه‌یاند ده‌ستیان به‌سه‌ر جومگه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاتدا گرتوه‌‌و دیموكراسی‌ ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ توركیا، هه‌رچه‌نده‌ بارگرژییه‌كان تائێستاش به‌رده‌وام، به‌ڵام میدیاكانی‌ توركیا هه‌وڵی‌ كۆده‌تاكه‌ سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه‌.
نرخه‌كان به‌مشێوه‌یه‌ تۆماركراون:
100 دۆلار 127 هه‌زار‌و 850 دینار
100 یۆرۆ 142 هه‌زار‌‌‌‌‌ دینار
100 پاوه‌ن 169 هه‌زار‌ دینار
100 هه‌زار تمه‌ن 36 هه‌زار‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌و 750 دینار
100 لیره‌ی‌ توركی 42 هه‌زار‌‌‌‌‌‌و 500 دینار