سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌گه‌ڵ چن وی چینگ باڵیۆزی كۆماری چین له عێراق كۆبووه‌وه و باس له به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو لا كرا.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌یه باس له دۆسیه‌ی ئاواره‌كان كرا، به‌گرنگ زانرا وڵاته زلهێزه‌كان رۆلی كارا له یارمه‌تیدان و فریاكه‌وتنی ئاواره‌كان بگێڕن.
ئه‌و نوسینگه وتیشی، باڵیۆزی چین به‌خشینی 170 ملیۆن دۆلاری بۆ ئاواره‌كانی موسڵ و فه‌للوجه راگه‌یاند.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو، ئه‌و بڕه پاره‌یه به‌شی یه‌كه‌می هاوكارییه‌كانی چینه و ئه‌و وڵاته له دابینكردنی هه‌موو پشتیوانی و پشتگیرییه‌ك له‌م بواره‌دا ئاماده‌یه.