حكومه‌تی‌ خۆجێی‌ سلێمانی‌ له‌هه‌وڵی‌ دابینكردنی‌ به‌شه‌ نه‌وتی‌ هاوڵاتیاندایه‌

حكومه‌تی‌ خۆجێی‌ سلێمانی‌ له‌هه‌وڵی‌ دابینكردنی‌ به‌شه‌ نه‌وتی‌ هاوڵاتیاندایه‌، هاوكات كارتێكی‌ زیره‌ك در‌وستده‌كرێت كه‌ بۆ ماوه‌ی‌ سێ‌ ساڵ كاری‌ پێده‌كرێت، پێده‌چێت نه‌وتی‌ بازرگانی‌ دابینبكرێت‌و بڕه‌كه‌شی‌ زۆر جیاوازی‌ نابێت.
(به‌ختیار عه‌بدولڕه‌حمان) قایمقامی‌ ناوه‌ندی‌ سلێمانی‌  ڕاگه‌یاند، دواین هه‌وڵًی‌ حكومه‌ت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كارتێكی‌ زیره‌ بۆ هاوڵاتیان در‌وستده‌كات كه‌ بۆ ماوه‌ی‌ سێ‌ ساڵ كاری‌ پێده‌كرێت‌و له‌ڕێگه‌ی‌ بریكاره‌كانی‌ خۆراكه‌وه‌ ده‌درێته‌ هاوڵاتیان.
به‌ختیار عه‌بدولڕه‌حمان وتی‌:”وه‌زاره‌تی‌ سامانه‌ سر‌وشتیه‌كان ئێستا پشتیوانی‌ به‌شه‌ نه‌وتی‌ هاوڵاتیان ناكات، ئه‌گه‌ر له‌ڕێگه‌ی‌ نه‌وتی‌ بازرگانیشه‌وه‌ دابینبكرێت ئه‌وا پێده‌چێت له‌بری‌ 40 هه‌زار دینار، بڕی‌ 50 هه‌زار دینار له‌هاوڵاتیان وه‌ربگیرێت”.
قایمقامی‌ ناوه‌ندی‌ سلێمانی‌ ئاشكرایكرد، له‌ڕێگه‌ی‌ په‌وه‌ندیه‌كانیانه‌وه‌ ڕێگه‌ بۆ بازرگانه‌كان ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ نه‌وت بۆ هاوڵاتیان دابینبكرێت به‌نرخێكی‌ ڕه‌مزی‌، یاخود هه‌وڵه‌كانیان چڕ ده‌كه‌نه‌وه‌ تاوه‌كو وه‌كو جران به‌شه‌ نه‌وتی‌ سپی‌ هاوڵاتیان به‌رده‌وام بێت.