به‌بڕیارێكی نوێی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق، قه‌رزی پیشه‌سازی ده‌درێته پیشه‌وه‌رانی چواری پارێزگای عێراق.
ماڵپه‌ڕی شه‌فه‌ق نیوز بڵاویكرده‌وه، وه‌زاره‌تی كاری عێراق بڕێك بودجه‌ی دابینكردوه تاوه‌كو وه‌ك قه‌رزی پیشه‌سازی خه‌رجبكرێت بۆ خزمه‌تگوزاریه پیشه‌سازیه‌كان، قه‌رزه‌كه‌ش ده‌درێته پارێزگاكانی (بابل، كه‌ربه‌لا، واست‌و زیقار).
ماڵپه‌ڕه‌كه له‌زاری (عه‌مار مونعم) وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی عێراقه‌وه ئه‌وه‌شی بڵاوكردوه‌ته‌وه، بڕی قه‌رزه‌كه زیاتر له (10) ملیۆن دیناره، سودمهندانیشی ده‌بێت مۆڵه‌تی ڕاهێنانی پیشه‌ییان له‌وه‌زاره‌تی كاره‌وه به‌ده‌ستهێنابێت.