بزنسمانێكی‌ عێراقی یه‌كه‌م فڕۆكه‌ دروست ده‌كات

بزنسمانێكی‌ عێراقی بڕیاری‌ داوه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ پاراستنی‌ سنوره‌كان،له‌سه‌ر بودجه‌ی‌ خۆی‌ یه‌كه‌م فڕۆكه‌ دروست بكات.
 حاته‌م كازم  ناوی فڕۆكه‌ی “دیاله‌ 1” ی‌ لێناوه‌ ،  له‌ڕووی‌ بودجه‌وه‌ زۆر هه‌رزانتره‌ له‌فڕۆكه‌ی‌ ئاپاچی‌ ئه‌مریكی‌ كه‌ 20 ملیۆن دۆلاری‌ تێده‌چێت.
له‌خاسیه‌ته‌كانی‌ ئه‌م فڕۆكه‌یه‌ ڕه‌نگه‌كه‌ی‌ شینه‌ بۆئه‌وه‌ی‌ له‌ئاسمان دیار نه‌بێت، توانای‌ هه‌ڵدانی‌ موشه‌كی‌ نیه‌، له‌جیاتی‌ چوار په‌روانه‌ ته‌نها دوو په‌روانه‌ی‌ هه‌یه‌.
ئه‌وبزنسمانه‌ تائێستا نزیكه‌ی‌ 30 هه‌زار دۆلاری‌ له‌وفڕۆكه‌یه‌دا خه‌رجكردووه‌.
ئه‌و پرسیاره‌ی‌ ك ه‌تائێستا وه‌ڵامی‌ نیه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئایا ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ به‌ئاسماندا ده‌فرێت یان ته‌نها له‌سه‌ر زه‌وی‌ ده‌مێنێته‌وه‌؟