وەزیری کشتوکاڵی عێراق چی بە وەزیری کشتوکاڵی ھەرێم وت؟

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی ھەرێمی کوردستان دەڵێت “حکومەتی عێراق چاوی بەو پێشکەوتنە کشتوکاڵییە ھەڵنایەت کە ھەرێمی کوردستان بەخۆیەوە دەبینێت و ئەوەشیان بە ڕوون و ڕاشکاوی پێوتووم.
 عەبدولستار مەجید ئاشکرایدەکات “لە کۆبوونەوەمان لەگەڵ (فەلاح حەسەن) وەزیری کشتوکاڵی عێراق بە ڕوونی ئەوەی پێوتین کە لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق باس لەوە کراوە کە بەرھەمی کشتوکاڵیی ھەرێم دەستی بەسەر بازاڕەکانی عێراقدا گرتووە”. 
وتیشی “بەغدا نیگەرانە لەو حاڵەتە بۆیە لە ڕێگەی وەزارەتی کشتوکاڵی خۆیانەوە دەیانەوێت کەرتی کشتوکاڵیی عێراق ببوژێننەوە تا بتوانن پێداویستی ناوخۆی خۆیان دابین بکەن و پێویستیان بە بەرھەمی کشتوکاڵیی ھاوردە بەتایبەتیش ئەوەی لە کوردستانەوە دەڕوات نەبێت”.