“له‌بیتوێن سامانی‌ ماسی‌ زیادیكردوه‌”

 
به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو سامانی‌ ماسی‌ له‌سنوری‌ زێی‌ بچوك له‌ده‌ڤه‌ری‌ ڕاپه‌ڕین گه‌شه‌ی‌ كردوه‌، ماسیگره‌كانیش داواده‌كه‌ن حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان هاوكارییان بكات.
(سه‌لام محه‌مه‌د) ماسیگر له‌سنوره‌كه‌ به‌ NNA ڕاگه‌یاند، له‌ئێستادا سه‌دان كه‌س سه‌رقاڵی‌ ڕاوكردنی‌ ماسین به‌درێژایی زێی‌ بچوك، به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاویش سامانی‌ ماسی‌ زیادیكردوه‌ به‌جۆرێك به‌شێك له‌ماسی‌ گره‌كان شه‌وانه‌ (60) كیلۆ ماسی‌ ده‌گرن، كه‌ ئه‌و باشترین جۆری‌ ماسییه‌ له‌جۆره‌ جیاجیاكان.
وتیشی‌:”پێویسته‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم هاوكاری‌ ماسیگره‌كانی‌ ناوچه‌كه‌ بكات چ به‌دانانی‌ ساردكه‌ره‌وه‌یه‌ك بۆئه‌وه‌ی‌ ئه‌و ماسییانه‌ له‌كاتی‌ مانه‌وه‌دا خراپ نه‌بن، هه‌روه‌ها ڕاوكه‌ره‌كانیش پۆلێن بكرێن‌و مۆڵه‌تیان پێبدرێت، بۆئه‌وه‌ی‌ كه‌سانی‌ نه‌شاره‌زا زیان به‌سامانی‌ ماسی‌ نه‌گه‌یه‌نن”. 
ئه‌گه‌ر گرنگی‌ پێبدرێت به‌سامانی‌ ماسی‌ سه‌دان خێزانن ده‌توانن بژێوی‌ ژیانیان له‌سه‌ر سامانی‌ ماسی‌ به‌ده‌ستبهێنن.