دۆلار لە بەرزبونەوە بەردەوامە کاسبکارانیش هۆکارەکەی ئاشکرا دەکەن

نرخی دۆلار له‌بازاڕه‌کانی شاری سلێمانی له‌دوای جه‌ژنه‌وه‌ لەبەرزبونەوەدایە.


ژیر خه‌سره‌و خاوه‌نی نوسینگه‌ی ژیر له‌ ناو بازاڕی دۆلاره‌که‌ی شاری سلێمانی بە سایتی ژوری بازرگانی ڕاگەیاند: له‌ ئێستادا نرخی دۆلار له‌دوای جه‌ژنه‌وه‌ به‌ره‌و به‌رزبونه‌وه‌ چووه‌ ئەمڕۆ چوارشەممە 13/7 نرخی هەر ١٠٠ دۆلار به‌ ١٢٨ هه‌زارو ٦٥٠ دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌کرێت”


ئاماژه‌ی به‌شدا بانکی مه‌رکه‌زی خستنە بازاڕی دۆلاری که‌مکردۆته‌وه‌ لەکاتێکدا ڕۆژی سێشەممە ته‌نها ٢٤ ملۆن دۆرای خستۆته‌ بازاڕه‌وه‌ ، وە دوشەممە ٩٥ ملێۆن بووه‌، وە ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ ١٤٤ ملێۆن بووه‌.


خاوه‌نی نوسینگه‌ی ژیر ئه‌وه‌شی ڕونکرده‌وه‌ که‌ قسه‌کانی موقته‌دا سه‌در له‌سه‌ر خۆپیشاندان له‌ به‌غداد کاریگه‌ی زۆربووه‌ له‌سه‌ر نرخی دۆلار وه‌ ڕاگرتنی هاتووچۆ له‌به‌غداد و بەردەوامی تەقینەوەکان هۆکارێکی تره‌ بۆ به‌رزبونه‌وه‌ی دۆلا له‌کاتێکدا خواست له‌سه‌ر دۆلاریش زۆره‌.