یاسای‌ هه‌مواركردنه‌وه‌ی‌ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی‌ زیانلێكه‌وتوانی‌ جه‌سته‌یی‌ ده‌ستی رژێمی‌ به‌عس، هه‌رێمی‌ كوردستانیش ده‌گرێته‌وه‌

دوای ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی‌ ڕابردودا په‌رله‌مانی‌ عیراق یاسای‌ هه‌مواركردنه‌وه‌ی‌ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی‌ زیانلێكه‌وتوانی‌  جه‌سته‌یی‌ ده‌ستی رژێمی‌ به‌عسی‌ په‌سه‌ندكرد، په‌رله‌مانتارێكی كورد ده‌ڵێت” هه‌ر یاسایه‌ك باس له‌ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ بكات له‌ عیراقدا، له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ 17% جێبه‌جێ ده‌كرێت.
بورهان محه‌مه‌د فه‌ره‌ج ئه‌ندامی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی كوردستان له‌لێدوانێكی‌ رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد ” هه‌ر یاسایه‌ك له‌ په‌رله‌مانی عیراق ده‌رده‌چێت، ده‌كرێت له‌ په‌رله‌مانی كوردستانیش جێبه‌جێ بكرێت یان ئه‌گه‌ر ئه‌و یاسایه‌ به‌دڵی هه‌ریم نه‌بوو، په‌رله‌مانی كوردستان یاسایه‌كی هاوشێوه‌ به‌ ده‌ستكارییه‌وه‌ ده‌ربكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ له‌و حاڵه‌ته‌دا ده‌مێنێته‌وه‌ سه‌ر په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت ئه‌و یاسایه‌ جێبه‌جێ بكه‌ن.
وتیشی‌:  هه‌ر یاسایه‌ك باس له‌ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ بكات له‌ عیراقدا، له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ 17% جێبه‌جێ ده‌كرێت، ئه‌گه‌رنا تائێستا حكومه‌تی عیراق ره‌زامه‌ندنی ده‌رنه‌بڕیوه‌ له‌سه‌ر یاسایه‌ك كه‌ له‌سه‌ر حكومه‌تی ناوه‌ند بێت.