داهاتی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ بۆ مانگی‌ حوزه‌یران ئاشكرابوو

 
نوسینگه‌ی‌ پشكنه‌ری‌ گشتی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ عێراق به‌پشتبه‌ستن به‌ڕاپۆرتێك، كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ وردبینی‌‌و چاودێری‌ دارایی‌ عێراق بۆ مانگی‌ حوزه‌یرانی‌ ئه‌مساڵ وردبینی‌ له‌سه‌ر حساباتی‌ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ كردوه‌، ده‌ركه‌وتوه‌ زیاتر له‌(300) ملیۆن دینار وه‌ك پاره‌ی‌ داهات گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ گه‌نجینه‌ی‌ وڵات.
ماڵپه‌ڕی‌ شه‌فه‌ق نیوز بڵاویكرده‌وه‌، به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و ڕاپۆرته‌، هه‌ر له‌ماوه‌ی‌ ئه‌و مانگه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌ له‌سه‌رجه‌م جومگه‌كانی‌ سه‌ر به‌و وه‌زاره‌ته‌، ڕێگری‌ له‌به‌هه‌ده‌ردانی‌ نزیكه‌ی‌ حه‌وت ملیۆن دینار كراوه‌.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، له‌پشكنینه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتوه‌ زیاتر له‌(300) ملیۆن دینار وه‌ك پاره‌ی‌ داهات گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ گه‌نجینه‌ی‌ وڵات، ئه‌وه‌ جگه‌ له‌چاودێریكردنی‌ (127) ڕاپۆرتی‌ دارایی‌ كه‌ له‌دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ عێراقه‌وه‌ ده‌ركراوه‌.