ئیمارات گه‌وره‌ترین هه‌نارده‌كاری كاڵایه‌ بۆ ئێران و عێراقیش گه‌وره‌ترین هاورده‌كاره‌ له‌و وڵاته‌وه‌

سه‌ره‌ڕای سزا نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی سه‌ر حكومه‌تی تاران، ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی گه‌وره‌ترین هه‌نارده‌كاری كاڵایه‌ بۆ ئێران و عێراقیش گه‌وره‌ترین هاورده‌كاری كالایه‌ له‌و ولاته‌وه‌.
به‌ پێی ئاماره‌كانی گومركی حكومه‌تی تاران ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی له‌مساڵدا گه‌وره‌ترین ولاتی هه‌نارده‌كاری كاڵابووه‌ بۆ ئێران.
به‌ گوێره‌ی ئه‌و ئاماره‌ی كه‌ له‌ سایتی ره‌سمی حكومه‌تی ئێران بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌مساڵدا 19% ی ئه‌و كالایانه‌ی هاورده‌ی ئه‌و ولاته‌ كراون به‌رێگای ئیماراته‌وه‌ بووه‌.
دووای ئیمارات هه‌ر یه‌ك له‌ چین، توركیا، كۆریای باشور، سویسرا زۆرترین كاڵایان بۆ ئێران ناردوه‌.
ئاماره‌كه‌ی گومركی ناوه‌ندی ئێران ده‌ریده‌خات گه‌وره‌ترین كڕیاران و هاورده‌كارانی كاڵاكانی ئه‌و ولاته‌ش بریتین له‌ عێراق، چین، ئیمارات، ئه‌فغانستان و هیندستان.
به‌هۆی درێژه‌پێدان به‌ به‌رنامه‌ئه‌تۆمیه‌كه‌ی، حكومه‌تی ئێران رووبه‌رووی چه‌ندین سزای قورسی ئابوری نێوده‌وڵه‌تی بووه‌ته‌وه‌ و و به‌وه‌ش به‌شێكی زۆری هاوبه‌شه‌ بازرگانیه‌كانی له‌ده‌ستداوه‌.