لەرۆژانی جەژنی رەمەزاندا جگە لە رێگەی مەرزی نێودەوڵەتی پەرویزخان لە سێ دەروازەی دیکەوە پێشوازی لە گەشتیاران دەکرا بە هاتنیان بۆ ناوچە گەشتیاریەکانی گەرمیان.
هەربۆیە ژمارەیەکی زۆر گەشتیار هاتونەتە سنوری گەرمیان کە بەوتەی لیپرسراوی راگەیاندنی گەشتوگوزاری گەرمیان بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو سێ هێندە ڕێژەی هاتنی گەشتیاران زیادی کردوە.
هاوڵاتیەکی عەرەبیش وتی: ئێمە لە بەغداوە هاتووین بۆ گەرمیان بەڕاستی ئێرە ئەمنو ئاسایشیکی تەواوی لێ بەرقەرارە هیوادارین ئەمە بگوازریتەوە بۆ ناوچەکانی دەیکەی عێراق کە لەئێستادا بەهۆی شەڕ و ئیرهاب و شەری تایفیەوە ناوچەکانمان ئالۆزیەکی زۆری تیایە هەربۆیە ئێمە بۆ بەسەربردنی کاتەکانمان لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا هاتووین بۆ ئێرەو سەردانی کەسوکارمان دەکەین و لیرەش کاتەکانمان بەسەردەبەین .
هاوڵاتیەکی تر لەم بارەیەوە دەڵیت: ئێمە لە پاریزگای سەڵاحەدین و لە قەزای بەلەدەوە هاتووین بەراستی هەرێمی کوردستان ئەمنو ئاسایشەکەی وای لێکردوە هەموومان بۆ بەسەربردنی پشووەکانمان ڕووبکەینە هەرێمی کوردستان سپاست بۆ پێشمەرگەو ئاسایش کە توانیویانە ئەوکەشە بۆ هاوڵاتیانی هەریم و ئێمەش برەخسێنن.
بەرێوبەرایەتی گەشتوگوزاری گەرمیان لە رۆژانی جەژندا رێنمای تایبەت بە ناوچە گەشتیاریەکانی گەرمیانی داوەتە گەشتیاران و هەر بۆ ئەو مەبەستەش بنکەیەکی پێشوازی گەشتیارانی لە مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان کردۆتەوە.
لێپرسراوی راگەیاندنی بەرێوبەرایەتی گەشتوگوزاری گەرمیانیش ڕایگەیاند: جەژنی رەمەزانی ئەمساڵ بەراورد بەساڵی پار ڕیژەیەکی ئێجگار زیاتر کە دەکاتە ٣ ئەوەندەی ساڵی پار گەشتیار ڕوی لە هەرێمی کوردستان کردوە، بەرێوبەرەیاتی گشتی گەشتوگوزاری گەرمیانیش هەستاوە بە پێدانی ڕێنمای و پروشە و نەخشەی گەشتیاری و بنکەیەکی گەشتیاری لەمەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان کردۆتەوە ئەمەش بە مەبەستی هاوکاری و رێنمای کردنی ئەو گەشتیارانەی کە لە وڵاتی ئێرانەوە دێن، هەروەها سێتی تەوالێت لە چەند شوێنێکدا دانراوە کە ئەمەش خزمەتێکی سەرەتایە بۆ گەشتیاران.
وەک لە ئامارەکاندا هاتووە لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا نزیکەی ١٦ هەزار گەشتیار لەناوەڕاست و خواروی عێراقو وڵاتی ئێرانەوە هاتونەتە گەرمیانو بەشێكیان لە سنورەکە ماونەتەوە و بەشەکەی دیکەیان بۆ ناوچەکان پارێزگاکانی دیکەی هەرێم گەشتیان کردوە بۆ بەسەربردنی کاتەکانیان.