وەزیری بازرگانی چین: گروپی 20 لەسەر ئەوە رێككەوتوون خەرجی تێچوونی بازرگانی كەم بكەنەوە

وەزیری بازرگانی چین ئاشكرایكرد، گروپی 20 لەسەر ئەوە رێككەوتون خەرجی تێچوونی بازرگانی كەم بكەنەوە.
وانگ شوفین وەزیری بازرگانی چین رایگەیاند: وەزیرانی بازرگانی وڵاتانی گروپی 20 لەسەر ئەوە ریكەوتوون، خەرجی تێچوونی بازرگانی كەم بكەنەوەو هەماهەنگی زیاتر لەنێوانیان دروست بكەن  بۆ رێكخستنی سیاسەتی دارایی و بەرەنگاربوونەوەی ئەو قەیرانانەی ڕوبەڕوی بازرگانی دەبنەوە.
وەزیرانی بازرگانی گروپی 20، ئەمرۆ كۆتاییان بەو كۆبونەوەیە هێنا كە ماوەی دوو رۆژە لەشاری شەنگهای لەوڵاتی چین بەمەبەستی تاوتوێكردنی ستراتیژی گەشەی بازرگانی جیهانی و جێبەجێكردنی رێكەوتنامەی بازرگانی جیهان ئەنجامیاندابوو، وەزیرانی بازرگانی لەبەیاننامەیەكی هاوبەشدا رایاگەیاند: ئابووری لەبەردەم پاشەكشدایە و تارماییەك باڵی بەسەر بازرگانی جیهاندا كێشاوە و بۆتە هۆی نیگەرانی، بۆیە هەموو هەوڵێكمان بۆ سەقامگیری و گەشپێدانی خستۆتە گەڕ. 
 
گروپی 20 ئەو وڵاتانە لە خۆدەگرێت كە ئابوورییەكی گەورەو پێشكەوتوویان هەیە و لەسەدا 85ی بەرهەمی ناوخۆیی جیهان پێكدەهێنن.