پاره‌ی‌ یه‌ده‌گی‌ بانكی‌ ناوه‌ندی‌ عێراق ده‌گاته‌ (53) ملیار دۆلار

ڕاوێژكاری‌ بانكی‌ ناوه‌ندی‌ عێراق ئاشكرایكرد، پاره‌ی‌ یه‌ده‌گی‌ بانكی‌ ناوه‌ندی‌ ده‌گاته‌ (53) ملیار دۆلار.
ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ فورات له‌زاری‌ (وه‌لید عیدی‌) ڕاوێژكاری‌ بانكی‌ ناوه‌ندی‌ عێراقه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌، پاره‌ی‌ یه‌ده‌گی‌ بانكی‌ ناوه‌ندی‌ عێراق بڕه‌كه‌ی‌ ده‌گاته‌ (53) ملیار دۆلار‌وله‌ئێستادا هیچ ترسێك نییه‌ له‌دابه‌زینی‌ نرخ‌و به‌های‌ دینار به‌رامبه‌ر دۆلاری‌ ئه‌مریكی‌.
سه‌باره‌ت به‌كاریگه‌ری‌ ده‌رچوونی‌ به‌ریتانیا له‌یه‌كێتی‌ له‌سه‌ر ئابوری‌ عێراق، ڕاوێژكاری‌ بیانكی‌ ناوه‌ندی‌ عێراق ئه‌وه‌ی‌ ڕاگه‌یاند، عێراق په‌یوه‌ندیه‌كی‌ ئابوری‌ پته‌وی‌ له‌گه‌ڵ به‌ریتانیادا نیه‌ هاوكات وه‌به‌رهێنانیش به‌دراوی‌ پاوه‌ندی‌ به‌ریتانی‌ نه‌كردوه‌، بۆیه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ كاریگه‌ریی‌ له‌سه‌ر ئابوری‌ عێراق نابێت.