نازم دەباغ: رەتیدەكاتەوە وادەی ئیمزاكردنی رێككەوتنی نەوتی هەرێم و ئێران نزیكبوبێتەوە

نوێنەری حكومەتی هەرێم لە تاران رەتیدەكاتەوە وادەی ئیمزاكردنی رێككەوتنی راكێشانی بۆری نەوتی هەرێم و ئێران نزیكبوبێتەوە.
(نازم دەباغ) نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران راگەیاند: لەسەر پرسی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ ئێران،حكومەتی تاران هیچ گرفتێكی نیە و ماوەیەكی زۆریشە چاوەڕێی وەڵامی ئەو پرسیارانەی دەكات كە دەربارەی شێوازی ناردنی نەوت ئاڕاستەی حكومەتی هەرێمی كردووە، بەڵام هێشتا دیارنییە كەی حكومەتی هەرێم وەڵامی تاران دەداتەوە.
 
نازم دەباغ باسی لەوەشكرد ئەگەر ئەو رێككەوتنە جێیەجێبكرێت سودێكی زۆری بۆ هەرێم دەبێت، چونكە دەتوانێت لە دەروازەیەكی ترەوە نەوتەكەی هەناردەی دەرەوە بكات.