رێژەی گەشتیاری چوار هێندەی ساڵی پار بەرزبووەتەوە
سوپاس بۆ ئه‌وانه‌ى ئاسایش‌و ته‌ناهى كوردستان ده‌پارێزن
له‌رۆژانى جه‌ژندا هه‌رێمى كوردستان بهگشتىو شارى سلێمانى به‌تایبه‌تى، هاتنى ژماره‌یه‌كى زۆر لهگهشتیاریى به‌خۆیه‌وه بینى، كه به‌پێى ئامارى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هاتنى گه‌شتیار له‌جه‌ژندا چوار هێنده‌ى ساڵى پار به‌زبووه‌ته‌وه.
ئه‌م گۆڕانكارییه بۆ ئێمه، وه‌ك ژوورى بازرگانى‌و پیشه‌سازى سلێمانى جێى ستایش‌و دڵخۆشییه، كه هه‌میشه بانگهوازممان بۆ بوژانه‌وه‌ى ئه‌م كه‌رته گرنگه‌ى ئابورى كوردستان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى ببێته سه‌رچاوه‌یه‌كى دیكه‌ى داهاتى نیشتمانى‌و هه‌لى كار ره‌خساندن بۆ هاوڵاتیان بهگشتىو گه‌نجان به‌تایبه‌تى.
وه‌ك ئاشكرایه هاتنى گهشتیارو بوژانه‌وه‌ى كه‌رتى گه‌شتوگوزار به‌شێوه‌یه‌كى رێژه‌یى له‌م جه‌ژنه‌دا، ده‌رگا به‌ڕووى بوژانه‌وه‌ى میوانخانه‌و چێشتخانه‌و كار‌و كاسپییهكانى په‌یوه‌ست بههاتوچۆو دوكانداریى له‌هه‌رێمدا كردوه‌ته‌وه، ژوورى بازرگانى‌و پیشه‌سازى سلێمانى پشتگیریى ئه‌و پلان‌و به‌رنامانه ده‌كات كه له‌لایه‌ن داموده‌زگاكانى گه‌شتوگوزارو كۆمپانیا گهشتیهرییهكانى كه‌رتى تایبه‌ته‌وه ئاماده‌كارى بۆ ده‌كرێت به‌مه‌به‌ستى هێنانى هه‌رچى زیاترى گه‌شتیار بۆ هه‌رێمى كوردستان.
به‌م بۆنه‌یه‌وه، به‌پێویستى ده‌زانین وه‌ك ژوورى بازرگانى‌و پیشه‌سازى سلێمانى دهستخۆشیىو سوپاس‌و پێزانینى خۆمان ئاڕاسته‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌ى قاره‌مانى كوردستان بكه‌ین كه جوامێرانه سنوره‌كانى ئه‌م هه‌رێمه له‌تیرۆریستان ده‌پارێزن، سوپاسى هه‌موو هێزه‌كانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ “ئاسایش، پۆلیس، پۆلیسى هاتوچۆ”و هه‌موو یه‌كه ئیدارییه‌كانى تر‌ى هه‌رێمى كوردستان بهگشتىو پارێزگاى سلێمانى به‌تایبه‌تى ده‌كه‌ین، كه به‌وپه‌ڕى دڵسۆزییه‌وه ئه‌ركى نیشتمانى خۆیان راپه‌ڕاند، هه‌ر لهچاودێریىو ئاسانكاریى بازگاكانهوه بگره تا ده‌گات به‌رێكخستنى هاتوچۆى ناوشارو پاراستنى ئارامى‌و ته‌ناهى شاره‌كان‌و سه‌یرانگاو شوێنه گه‌شتیاره‌كان.
ژوورى بازرگانى‌و پیشه‌سازى سلێمانى
9 – 7 – 2016