بڕیارە كۆتایی ئەم مانگە هەرێمی كورستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران بە فەرمی گرێبەستی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم لە رێگای ئەو وڵاتە واژۆ بكەن، ئەوەش بە وتەى ئەندامێکى پەرلەمانى کوردستان.
گۆران ئازاد ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەوبارەیەوە بە (تۆڕى میدیاى گۆڕان)ی راگەیاند؛ لەسەر پرسی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم لە رێگای كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، دوجار وەفدی هەردولا دانیشتنیان ئەنجام داوە و گەیشتونەتە رێكەوتنی كۆتایی.
ئەوەش ئشاکرا دەکات کە؛ بڕیارە كۆتایی ئەم مانگە كۆبونەوەی سێیەم ئەنجام بدرێت و بەفەرمی گرێبەستەكە واژۆ بكرێت.
بەپێی رێكکەوتنەكە لە رێگای دو بۆرییەوە نەوتی تەقتەق هەناردەی ئێران دەكرێت، بۆرییەكیان لە تەقتەقەوە بۆ پاڵاوگەی بازیان و گەرمیان و لەوێشەوە بۆ ئێران بۆریی دوەمیش لە تەقتەقەوە بە سنوری قەڵادزێ رادەكێشرێت بۆ خاكی ئێران و خەرجی راكێشانی بۆرییەكانیش.