دوای زیاتر له‌ حه‌وت مانگ فڕۆكه‌یه‌كی گه‌شتیاری ڕوسی له‌ ئه‌نتالیا نیشته‌وه‌

 
دوای نزیكه‌ی حه‌وت مانگ له‌ڕاگرتنی گه‌شت، یه‌كه‌م فڕۆكه‌ی گه‌شتیاریی ڕوسی له‌شاری ئه‌نتالیای توركیا ده‌نیشێته‌وه‌.
 ئاژانسی هه‌واڵی تاسی ڕوسی بڵاوی كرده‌وه‌، یه‌كه‌م فڕۆكه‌ی گه‌شتیاریی ڕوسی به‌ ژماره‌یه‌ك سه‌رنشینه‌وه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی شاری ئه‌نتالیای توركیا نیشتۆته‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌یه‌كه‌م گه‌شتی گه‌شتیارانی ڕوسی داده‌نرێت له‌ دوای بڕیاره‌كه‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردووی ڤلادیمێر پۆتن سه‌رۆكی ڕوسیا، كه‌ تێدا بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتی هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی بۆ توركیا هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌. 
ڕۆژی 24 ی تشرینی دوه‌می ساڵی ڕابردوو فڕۆكه‌یه‌كی سیخۆی‌ 24 ی ڕوسی له‌لایه‌ن توركیاوه‌ له‌ ئاسمانی سوریا تێكشكێنرا به‌وه‌ش په‌یوه‌ندیی ئه‌نكه‌ره‌ و مۆسكۆ ئاڵۆزبوو، سه‌رۆكی ڕوسیاش بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتی هاوڵاتییه‌كانی بۆ توركیا ده‌ركرد.