به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی ده‌ڵێت:”له‌سه‌ر ڕۆشنایی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی به‌غدا به‌پارێزگاری سلێمانیی دابوو، وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق، محاویله‌ی كاره‌با بۆ وێستگه‌كانی ناوشاری سلێمانی دابین ده‌كات”.
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە (د. ئاسۆ فه‌ره‌یدون) پارێزگاری سلێمانی، له‌سه‌ردانه‌كه‌ی ماوه‌ی ڕابردوی بۆ به‌غدا، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراقه‌وه به‌ڵێنی دابینكردنی محاویله‌ی كاره‌بای پێ‌درابوو بۆ شاری سلێمانی.
له‌سه‌ر ڕۆشنایی ئه‌و به‌ڵێنه، لیژنه‌یه‌كی بەرێوبەرایەتی کارەبای سلێمانی سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ناوبراوی كردوه، به‌ڵێنیان پێداون، دوای جه‌ژن دوباره بچنه‌وه بۆ به‌غدا، به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی محاویله‌كان‌و هێنانه‌وه‌یان له‌به‌غداوه بۆ سلێمانی”.