تورکیا له ماوه‌ی پێنج ساڵی دواییدا بڕی زیاتر له یه‌ک ملیار دۆلار چوکلێتی ھه‌نارده کردووه و عێراقیش به پله‌ی یه‌که‌م دێت به بڕی ٤٧ ملیۆن دۆلار.
تورکیا له ماوه‌ی پێنج ساڵی دواییدا به بڕی یه‌ک ملیار و ٣٩ ملیۆن دۆلار چوکلێتی ھه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه کردووه.
به‌پێی ئاماری فه‌رمانگه‌ی ئاماره‌کانی تورکیا، ئه‌م وڵاته له ساڵی ٢٠١١ به بڕی ١٦١ ملیۆن و ٧٩٠ دۆلار و له ساڵی ٢٠١٢ به بڕی ١٧٩ ملیۆن و ٦٧٦ ھه‌زار و١٥١ دۆلار و له ساڵی ٢٠١٣ به بڕی ٢٠٤ ملیۆن و ٥٣٦ ھه‌زار و ٣٩٣ دۆلار و له ساڵی ٢٠١٤ به بڕی ٢٦٩ ملیۆن و ٧٢١ ھه‌زار و ١٦٧ دۆلار چوکلێتی ھه‌نارده کردووه و ساڵی رابردووش رێژه‌که بۆ ٢٢٣ ملیۆن و ٥٥٩ ھه‌زار و ٩٧٠ دۆلار بهزربووهوه.
به‌پێی ئاماره‌کان، تورکیا له نێوان ساڵانی ٢٠١١ تا ٢٠١٥ به بڕی یه‌ک ملیار و ٣٩ ملیۆن دۆلار چوکلێتی ھه‌نارده کردووه.
ھه‌ر به‌پێی ئاماره‌کان، عێراق به پله‌ی یه‌که‌م دێت له ھاورده‌کردنی چوکلێت له تورکیا که بڕه‌که‌ی ٤٦ ملیۆن و ٦٣٠ ھه‌زار دۆلاره، له دوای ئه‌ویش سعوودیه به پله‌ی دووه‌م دێت که بڕه‌که‌ی ١٦ ملیۆن و ٢٤٥ ھه‌زار دۆلار و ئیمارات به پله‌ی سێیه‌م دێت که بڕه‌که‌ی ١٤ ملیۆن و ٥٤٢ ھه‌زار دۆلار و لیبیاش به بڕی ١٣ ملیۆن و ٦٠٩ ھه‌زار دۆلار و وڵاتی میسریش به بڕی ١٢ ملیۆن و ١٧٣ ھه‌زار دۆلار دوای عێراق دێت.
ھه‌روه‌ھا ھه‌ریه‌ک له سووریا، لوبنان، رۆمانیا، بولگاریا، کازاخستان، تونس، سودان، ئیسرائیل، یه‌مه‌ن، ھیند، ئۆکرانیا، قه‌ته‌ر و کۆماری ئه‌فریقای باشوور له سه‌رووی ئه‌و وڵاتانه‌ن چوکلێت له تورکیا ده‌کڕن.
له لایه‌کی دیکه‌وه تورکیا به بڕی ١٤ ملیۆن دۆلار چوکلێتی له ئه‌ڵمانیا ھاورده کردووه و به‌لجیکا و ئیتاڵیا به پله‌ی دووه‌م و سێیه‌م له‌و رێژه‌یه دێت.