كۆمپانیایه‌كی رووسی له‌رێگه‌ی كڕینی 19 هه‌زار ته‌ن نه‌وتی سوك له‌هه‌رێمی كوردستان، ده‌بێته سێیه‌مین كۆمپانیا كه ئه‌و جۆره نه‌وته له‌هه‌رێمی كوردستان بكڕێت.
كۆمپانیای لیتاسكۆ كه باره‌گاكه‌ی له‌سویسرایه‌و له‌بواری بازرگانی كۆمپانیای نه‌وتی (لۆك ئۆیڵ)ی رووسی پێكده‌هێنێت، نزیكه‌ی 19 هه‌زار ته‌ن له‌چڕكراوه نه‌وتییه‌كانی كه جۆریكه له‌نه‌وتی سووك له‌هه‌رێمی كوردستان كڕیوه، به‌مه‌ش كۆمپانیای لۆك ئۆیڵ دوای ترافیجورا‌وڤیتول كه دوو گه‌وره كۆمپانیای بازرگانی جیهانن، ده‌بێته سێهه‌م كۆمپانیا كه‌نه‌وت له‌هه‌رێمی كوردستان بكڕیت.