وه‌زاره‌تی نه‌وت ئاماری هه‌نارده‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ بڵاوده‌كاته‌وه و ئاشکرای دەکات: تائیستا نزیكه‌ی 600 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت به (34) كۆمپانیای جیهانی فرۆشراون.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویکردەوە: كۆمپانیای به بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق ناسراو به سۆمۆ، توانیویه‌تی له‌رێگه‌ی (34) كۆمپانیای جیهانییه‌وه نزیكه‌ی (600) ملیۆن به‌رمیل نه‌وت به به‌های نزیكه‌ی (18) ملیار دۆلار بفرۆشێت، به رێژه‌ی نزیكه‌ی سێ ملیار دۆلاری مانگانه.
بەپێی بەیاننامەکە؛ تێكڕای نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت له‌و ماوه‌یه‌دا به (31) دۆلار و (32) سه‌نت خه‌مڵێنراوه و رێژه‌ی داهاتی هه‌نارده‌ی نه‌وتی مانگانه (98) ملیۆن و (76) هه‌زار به‌رمیل بوه كه رۆژانه سێ ملیۆن و (292) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هەناردە کراوە.