نرخی نه‌وت به‌ ڕێژه‌یه‌كی كه‌م داده‌به‌زێت

به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی خواسته‌وه‌، نرخی نه‌وت داده‌به‌زێت، شاره‌زایانی بواری نه‌وتیش پێشبینی ده‌كه‌ن، نرخی یه‌ك به‌رمیل بۆ 70 دۆلار به‌رزبێته‌وه‌ یان بۆ 10 دۆلار دابه‌زێت..
به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی خواست له‌لایه‌ن وڵاتانی ئاسیاوه‌ و كاریگه‌رییه‌كانی ده‌رچوونی به‌ریتانیا له‌ یه‌كێتیی ئه‌وروپا، نرخی نه‌وت به‌ ڕێژه‌یه‌كی كه‌م له‌ بازاڕه‌كانی جیهان، دابه‌زی‌.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌ ده‌رچوونی به‌ریتانیا له‌ یه‌كێتیی ئه‌وروپاو كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر نرخی نه‌وت له‌ بازاره‌كانی جیهان، ئه‌و ڕۆژنامانه‌ی تایبه‌تن به‌ كار و دراو، دوو پێشبینی زۆر دژ به‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ هاتنی ساڵی 2017 دا بۆ نرخی نه‌وت كردوه‌، هه‌ندێكیان پێیان وایه‌، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت بۆ 70 دۆلار به‌رز ده‌بێته‌وه‌، هاوكات به‌شێكی دیكه‌یان پێشبینی ده‌كه‌ن، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان بۆ 10 دۆلار دابه‌زێت.