ژنه‌ سەرمایەدارێکی کورد 12 ملیۆن دۆلار له‌سه‌روه‌ته‌كه‌ی ده‌به‌خشێته‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاری كۆبانێ

 
 ژنه‌ كوردێكی خه‌ڵكی باشوری كوردستان پێش كۆچی دوایكردنی 12 ملیۆن دۆلار له‌سه‌روه‌ته‌كه‌ی ده‌به‌خشێته‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاری كۆبانێ .
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ره‌حیمه‌ حسێن كه‌ خه‌ڵكی باشوری كوردستانه‌ و له‌ئه‌مریكا ژیابوو، پێش ئه‌وه‌ی كۆچی دوای بكات وه‌سیه‌تی كردبوو كه‌ 12 ملیۆن دۆلار له‌ كۆی 19 ملیۆن دۆلاری سه‌روه‌ته‌كه‌ی ببه‌خشێته‌ ئیداره‌ی شاری كۆبانێ بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و شاره‌ .
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ووتیشی: له‌ڕێگه‌ی كه‌سانی نزیك به‌و ژنه‌وه‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌یی كه‌ دایناوه‌ ده‌به‌خشرێته‌ ئیداره‌ی شاری كۆبانێ و له‌ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌دا خه‌رج ده‌كرێت .
شاری كۆبانێ به‌هۆی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به‌گروپی تیرۆرستی داعش كه‌95% رووخێنراو به‌ڵام چۆڵنه‌كرا، تاوه‌كو داعش توشی گه‌وره‌ترین شكست كرا، بووه‌ته‌ ره‌مزێكی گه‌وره‌ی به‌رخودانی گه‌لی كورد له‌ كوردستانی رۆژئاواو جیهان .