وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ‌و سه‌رچاوه‌كانی عێراق، پێدانی قه‌رزی كشتوكاڵی به‌هاوڵاتیان ڕاگه‌یاند‌و بانكی ناوه‌ندی عێراقیش، بڕی (شه‌ش) ترلیۆن‌و (650) ملیار دیناری بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ته‌رخانكرده‌وه.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی به‌شی په‌یوه‌ندیه‌كان‌و ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ‌و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی عێراق، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ‌و مه‌رج‌و ڕێنماییه‌كانی پێدانی قه‌رزی كشتوكاڵی ته‌واوكردوه‌و له‌لایه‌ن (حه‌یده‌ر عه‌بادی) سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه واژۆ له‌سه‌ر ڕێنماییی‌و مه‌رجه‌كان كراوه، وتیشی:”ڕه‌زامه‌ندیش له‌سه‌ر پێدانی قه‌رزه‌كه وه‌رگیراوه”.
له‌به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، به‌گوێره‌ی ڕێنمایی‌و مه‌رجه‌كان قه‌رزی بچوك (500) ملیۆن دیناره‌و قه‌رزی مامناوه‌ند سێ ملیار دینار‌و قه‌رزی گه‌وره‌ش سێ ملیار دینار تاوه‌كو (20) ملیار دینار، بانكی ناوه‌ندی عێراقیش، بڕی (شه‌ش) ترلیۆن‌و (650) ملیار دیناری بۆ قه‌رزی كشتوكاڵی ته‌رخانكردوه.