له عێراقدا به‌خێوكردنى مريش قه‌ده‌غه نه‌كراوه و ئه‌ندامێكى ليژنه‌ى باڵاى عێراقيش بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌نفلۆنزاى باڵنده رايگه‌ياند، هيچ مه‌ترسييه‌ك له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان نييه.
دكتور جه‌مال شوكری، ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌نفلۆنزای باڵنده، رایگه‌یاند، به‌خێوكردنی مریشك له سه‌رتاسه‌ری عێراق قه‌ده‌غه نه‌كراوه.
ئه‌ندامه‌كه‌ی ليژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌نفلۆنزای باڵنده ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه كه بۆ ماوه‌ی سێ مانگ له سه‌رتاسه‌ری عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه به‌خێوكردنی په‌له‌وه‌ر قه‌ده‌غه بكرێت، به‌ڵكو ئه‌و قه‌ده‌غه كردنه ته‌نها بۆ سێ پرۆژه‌یه له به‌غدا كه ڤایرۆسی ئه‌و نه‌خۆشیه‌یان لێ تۆماركراوه.
دكتور جه‌مال شوكری ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له چه‌ند رۆژی رابردوودا و له سێ كیڵگه‌ی به‌خێوكردنی په‌له‌وه‌ردا له به‌غدا نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای باڵنده تۆمار كرا، بۆ رێگه‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه‌ش، به‌خێوكردنی په‌له‌وه‌ر ته‌نها له‌و سێ كێڵگه‌يه قه‌ده‌غه كرا.