بنكەیەكی گەشتیاريی لە پەروێزخان دەكرێتەوە

ساڵی رابردو نزیكەی (15 هەزار) گەشتیار لەڕێگەی دەروازەی پەروێزخانەوە هاتونەتە هەرێمی كوردستان، گەشتوگوزاری گەرمیان بنكەیەك بۆ پێشوازی لە گەشتیاران دەكاتەوە.
ئەنوەر عەبدولقادر بەڕێوەبەری راگەیاندنی گەشتوگوزاری ئیدارەی گەرمیان ئاشكرایكرد” تەنها لە ساڵی رابردودا، نزیكەی 15 هەزار گەشتیار لە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە هاتونەتە هەرێمی كوردستان”.
وتی: بەمەبەستی پێشوازیكردن لە گەشتیاران، بنكەیەكی گەشتیاریمان لە دەروازەی پەروێزخان كردوەتەوە‌و لەڕێگەی پێشكەشكردنی رێبەرییەكی تایبەتیشەوە رێنمایی بە سەرجەم ئەو گەشتیارانە دەدرێت لەسەر ناوچە گەشتیاری‌و جیاوازەكانی كوردستان.