بانكی نێوده‌وڵه‌تی تورباینه‌كانی به‌نداوی دوكان نوێ ده‌كاته‌وه‌

“فه‌رید به‌لحاج” سه‌رۆكی شاندی بانكی نێوده‌وڵه‌تی له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا به‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ و چاره‌سه‌ركردنی كه‌موكورتیه‌كانی تورباینه‌كانی به‌نداوی دوكان.
ناوبراو باسی له‌وه‌شكرد مۆدی سینكرۆ كۆندێنسه‌ر بۆ وێستگه‌ی دوكان دابینبكه‌ن كه‌ سودبه‌خشه‌ بۆ ڤۆڵتیه‌ی كاره‌بای قه‌زاكانی رانیه‌، قه‌ڵادزێ و سۆران.
ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ یه‌كێكه‌ له‌و پڕۆژانه‌ی كه‌ سودێكی باش ده‌گه‌یه‌نێت به‌ به‌نداوی دوكان بۆ زیاد پاشه‌كه‌وتكردنی ئاو و خزمه‌تێكی به‌رچاوی سیسته‌می كاره‌بای هه‌رێم ده‌كات.
له‌و دیداره‌دا یاسین شێخ ئه‌بوبه‌كر وه‌زیری كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان داوایكرد بانكی نێوده‌وڵه‌تی هاوكاری زیاتر بكات بۆ ته‌مویلكردنی پڕۆژه‌ نوێیه‌كان و ته‌واوكردن و نوێكردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی هایدرۆپاوه‌ری دوكان.