جەژنی ڕەمەزان پیرۆزبێت

 
 
بەناوی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانییەوە، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز ئاڕاستەی پێشمەرگە دەست بەتفەنگ و گیان فیداكانی  گەلەكەمان دەكەین كە بە شەونوخونی خۆیان ژیانێكی ئارامیان بۆ گەلەكەمان فەراهەم كردووە، وەپیرۆزبایی لە كەسوكاری شەهیدانی سەربەرزی كوردستان دەكەین كە خوێنی خۆیان كردە شورای پاراستنی خاكی كوردستان، وەپیرۆزبایی لە پێشمەرگە بریندارەكان دەكەین و هیوای چاكبوونەوەو سەلامەتیان بۆ دەخوازین.
 
وەپیرۆزبای لە بازرگانان و پیشەسازان و وەبەرهێنەران و بەڵێندەران و تێكڕای هاوڵاتیانی كوردستان و شارە خۆشەویستەكەمان دەكەین و هیوادراین ئەم جەژنە ببێتە مایەی یەكڕیزی و برایەتی لە نێوماڵی كوردو وەرچەرخانێك بۆ ژیانێكی خۆشگوزەران وئاسودە بۆ تێكڕای هاوڵاتیانی گەلەكەمان.
دووبارە جەژنتان پیرۆزبێت و هەموو ڕۆژێكتان هەر جەژن بێت.
ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی