نرخی به‌رمیلێك نه‌وت بۆ سه‌رو 50 دۆلار به‌رزبوه‌وه‌

دوای‌ پێشبینیه‌كه‌ی‌ وه‌زیری‌ وزه‌ی‌ سعودیه‌ بۆ جێگربوونی‌ نرخی‌ نه‌وت له‌ بازاڕه‌كاندا، نرخی‌ نه‌وت به‌رزده‌بێته‌وه‌.
ئاژانسه‌كانی‌ هه‌واڵ بڵاویان كرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ نرخی‌ به‌رمیلێك نه‌وتی‌ برێنت بۆ 50 دۆلارو 52 سه‌نت به‌رز بوه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ش دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ڕۆژی‌ هه‌ینی‌ نرخی‌ به‌رمیلێك نه‌وت به‌ 50 دۆلار و 35 سه‌نت تۆمار كراوه‌.
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش داوه‌، له‌ چوارچێوه‌ی‌ به‌رزبونه‌وه‌ی‌ نرخی‌ نه‌وت له‌ ئاسیادا نرخی‌ نه‌وتی‌ نایمكسیش بۆ 49 دۆلار به‌رزبوه‌ته‌وه‌.
ئه‌وه‌ش دوای‌ ئه‌وه‌ دێت، وه‌زیری‌ وزه‌ی‌ سعودیه‌و سكرتێری‌ گشتیی‌ ڕێكخراوێك ئۆپیك ته‌ئكیدیان كرده‌وه‌، نرخی‌ نه‌وت‌و كه‌ره‌سته‌ پترۆلییه‌كانی‌ تر به‌ره‌و هاوسه‌نگیی‌ ده‌چن‌و نرخی‌ نه‌وتیش له‌بازاڕه‌كاندا جێگربوون به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بێنێت.