بەڕێوەبەری ناحیەی حاجی ئۆمەران رایگەیاند، بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانەوە،جموجۆڵی بازرگانی لەنێوان ئێران و هەرێمی كوردستان بۆ ماوەی دوو رۆژ لەمەرزی حاجی ئۆمەران دەوەستێت.
مەغدید ئەحمەد بەڕێوەبەری ناحیەی حاجی ئۆمەرانی سەر بە پارێزگای هەولێر بە ئاژانسی ئانادۆڵی راگەیاند: بەپێی ئەو پرۆ تۆ كۆلەی كە پێشتر لەگەڵ مەرزی تەمەر چین، سەبارەت بە پشووەكان ئیمزاكراوە و رۆژەكانی پشوو دیاریكراوە تەنها یەك رۆژە، بەڵام بەهۆی ئەوەی كە رەنگە جەژنی رەمەزان لەگەڵ ئێران جیاواز بێت، بۆیە دوو رۆژ وەك پشوو لە دەروازەی سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران دیاری كرا.
سەبارەت بەجموجۆڵی بازرگانی و گەشتیاری، بەڕێوەبەری ناحیەی حاجی ئۆمەران وتی: لەو دوو رۆژەدا جموجۆڵی بازرگانی دەوەستێت، بەڵام هاتوچۆی گەشتیاران ئاسایی دەبێت.