سەرەڕای‌ قەیرانی‌ دارایی‌ سلێمانی لەپلەی یەكەمی پیشەسازی عێراقدایە

سەرەڕای‌ قەیرانی‌ دارایی‌ و وەستانی‌ بەشێكی‌ زۆری‌ پرۆژەكان, ”بەڵام هێشتا پارێزگای‌ سلێمانی‌، پێگەی‌ خۆی لەدەست نەداوەو خاوەنی لەسەدا  ٣٠%  كۆی‌ گشتی‌ پیشەسازی‌ عێراقە، هەر  ئەوەش وایكردوە لەپلەی یەكەمی ریزبەندی سەرجەم پارێزگاكاندا بێت”.
بەپێی هەڵسەنگاندنی لایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەدا ٣٠% کۆی گشتی پیشەسازی عێراق لە سلێمانیە، ” زۆرترین کارگەی چیمەنتۆش  کەوتۆتە ئەو پارێزگایەوە ” ئەوەش  بۆتەهۆی ئەوەی ببێتە پێشەنگی سەرجەم پارێزگاکانی تری عێراق.
بەرپرسانی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانیش داوا دەکەن: ”وەبەرهێنان لە بازرگانی و دروستکردنی بیناو باڵەخانەوە   بگۆڕێت بۆ پیشەسازی”، هەروەها وەبەرهێنەرانیش دەڵێن:” لەم قۆناغەدا ئەولەویەت بۆ پیشەسازیەو لەو ڕوەشەوە زۆرترین مۆڵەتیان داوە”.
سەرەڕای قەیرانی دارایی و وەستانی بەشێکی زۆر لە پرۆژەکان بەڵام هێشتا پارێزگای سلێمانی پێگەی خۆی لەدەستنەداوە لەپلەی یەکەمی ریزبەندی پاریزگاکانی تری عێراقدایە  بۆ پیشەسازی،” هاوکات دەوڵەمەندە بەچەندین سەرچاوەی سروشتی لە کانزاکانی نەوت و غاز و بەپیتی خاکەکەی”.
 
 هەرچەندە بڕیار بوو ناوچەی پیشەسازی عەربەت لەسەر ڕووبەری ٣٢٠٠ سێ هەزارو دووسەد دۆنم زەوی دروستبکرێت، کە بەگەورەترین ناوچەی پیشەسازی لە عێراق و ناوچەکە هەژمار دەکرا، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە بەشێکی زۆری پرۆژەکانی ئەو ناوچەیە ڕاگیراون.
بەڵام کەرتی وەبەرهێنان لەبەرودان بەپیشەسازی نەوەستاوەو هەفتەی ڕابردوو لە سلێمانی کۆمەڵگایەکی نوێی پیشەسازی بەناوی (ئیرالێكس)  کرایەوە کە سێ کارگە لەخۆدەگریت و بریتیە لە کارگەی دروستکردنی ساندەویج پەناڵ و کارگەی پرۆفایلی ئەلەمنیۆم کارگەی ڕەنگکردنی پرۆفایلی ئەلەمنیۆم.
شارەزایانی ئابووری و داراییش ئەوەیان خستۆتەڕوو: کە فەرامۆشکردنی کەرتی کشتوکاڵ‌و گەشتوگوزار و پیشەسازی لە چەند ساڵی ڕابردوودا وایکرد زۆرینەی داهاتی هەرێمی کوردستان پشت بە نەوت ببەستێت هەر بۆیە لەگەڵ دابەزینی نرخی نەوتدا هەرێم روبەرووی گەورەترین قەیرانی دارایی بووە. 
هاوکات ئاماژەبەوەش دەکەن: کاتی ئەوە هاتوو ئابووری هەرێم فرە چەشن بکرێت و  تەنها خۆی لە نەوتدا نەبینێتەوەی و گەشە بەکەرتەکانی تری وەبەرهێنان  بدرێت‌و خۆی لەیەک سەرچاوەیی داهات رزگار بکات.