پێنج سه‌د هه‌زار كه‌س له‌هه‌رێم بێكار بوون

به‌هۆی‌ ڕاوه‌ستانی‌ پڕۆژه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌سنوری‌ هه‌ر چوار پارێزگاكه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، تاكو ئێستا سه‌دان هه‌زار كه‌س بێكار ماونه‌ته‌وه‌و دۆخی‌ ژیانیان سه‌خته‌. 
(میران كامیل) وته‌بێژی‌ لقی‌ سلێمانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ڵێنده‌رانی‌ كوردستان  ڕایگه‌یاند، له‌شاره‌ جیاجیاكانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو پڕۆژه‌ وه‌ستێندراون‌و زیانێكی‌ زۆر به‌به‌ڵێنده‌ران گه‌یشتوه‌ به‌هۆی‌ وه‌ستانی‌ پڕۆژه‌كانیش، سه‌دان به‌ڵێنده‌ر مایه‌پووچ بوون‌و ناتوانن كرێی‌ كرێكارو فه‌رمانبه‌ره‌كانیان دابین بكه‌ن.
وتیشی‌:”به‌هۆی‌ ئه‌و مایه‌پوچبونه‌وه‌ زیاتر له‌(500000) پێنج سه‌د هه‌زار كه‌س بێكار بوون‌و ئه‌مه‌ش زیانی‌ زۆری‌ له‌خه‌ڵكی‌ هه‌ژار داوه‌و به‌شێكی‌ زۆریان ناتوانن هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ تری‌ داهات بۆخۆیان دابین بكه‌ن”.
قه‌یرانی‌ دارایی‌ كاریگه‌ری‌ كردۆته‌ سه‌ر كۆی‌ جومگه‌كانی‌ ژیان له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا.